وەزارەتی دەرەوەی ئێران: لە سەرەتای مانگی چوارەوە ڤیزا بێبەرامبەر دەبێت

0
63

کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر: بەبێ ڤیزا سەردانی سنوورەکان نەکەن
کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر: بەبێ ڤیزا سەردانی سنوورەکان نەکەن

رووداو-هەولێر

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وادەی دەستپێکردنی رێککەوتنی نێوان ئێران و عێراق لەبارەی ڤیزای بێبەرامبەر ئاشکرادەکات و رایدەگەیێنێت، لە رۆژی 1-4-2019 ـەوە ڤێزا لەنێوان هەردوو وڵات بێبەرامبەر دەبێت.

بەهرام قاسمی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی: “پرسی ڤیزا لەنێوان ئێران و عێراق، یەکێکە لە دەستکەوتەکانی سەردانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ عێراق، هەردوو وڵات رێککەوتوون کە پێدانی ڤیزا لەنێوانیان بێبەرامبەر بێت، لەدوای سەردانەکەش لەلایەن ئێرانەوە هەموو هەنگاوێک نرا بۆ بەکردەیی کردنی ئەو رێککەوتنە، بەپێی زانیارییەکانی ئێمەش حکومەتی عێراقیش دوای پەسندکردنی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە، لەو رۆژانەی رابردوو سەرقاڵی رێکخستن و جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەبووە”.

هەروەها رۆژی رابردوو (چوارشەممە 27-3-2019 ) کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر داوای لە هاووڵاتیانی عێراق کرد بەبێ ڤیزا سەردانی سنوورەکان نەکەن چونکە لایەنی عێراقی پێیباش بووە ڤیزا وەک خۆی بمێنێتەوە بەڵام بێبەرامبەر بێت.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here