وەزارەتی شەهیدان: گۆڕە بەکۆمەڵەکەی موسەننا، هاوڵاتیانی کوردی ئەنفالکراوی تێدابو 50 خولەک پێش ئێستا

0
324

خەندان-

وتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان رایگەیاند، ئەو گۆڕە بەکۆمەڵەی رۆژی هەینی لە پارێزگای موسەننا دۆزرایەوە سەرجەمیان کوردی ئەنفالکراون، بەڵام تا ئێستا ژمارەی قوربانییەكانی ناوی گۆڕەکە نەزانراوە.

فوئاد عوسمان، وتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، دوای دۆزینەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە بیابانی سەماوە  پەیوەندیان كردوە بە بەرپرسانی پارێزگا موسەنناوە، ئەوان وەک یەکە ئیدارییەکانی سنورەکە پێویستە ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە بپارێزن تا وەزارەتی شەهیدان رێوشوێنی تایبەت دەگرینە بەر لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی دەستیان کەوتوە، سەرجەمی ئەو تەرمانەی لەناو گۆڕەکەدا بون هاوڵاتی کوردی ئەنفالکراون، بەڵام تا ئێستا ژمارەی قوربانییەكانی ناوی گۆڕەکە نەزانراوە.

فوئاد عوسمان رونیكردەوە، وەزارەت لەگەڵ دەزگای شەهیدانی بەغدا هەماهەنگیان كردوە بۆ دەرهێنانی ئەو روفاتانە و ناردنی نمونەیان بۆ پزیشكی دادوەری بۆ پشكنینی DNA، و ناسینەوەی ناسنامەیان و دواتریش رادەستی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەكرێنەوە.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here