وەزارەتی پێشمەرگە و شاندێکی هاوپەیمانان کۆبوونەوە

0
21

کۆبوونەوەی شاندێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و وەزارەتی پێشمەرگە
کۆبوونەوەی شاندێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و وەزارەتی پێشمەرگە


رووداو – هەولێر 

بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرۆسەی چاکسازییەکان لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی یەکەکانی 70 و 80، شاندێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوە.
میدیا سەنتەری وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە: “ئەمڕۆ 17-3-2019 بەسەرپەرشتی سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەت و ئەندامانی بۆردی چاکسازی وەزارەت و هێزەکانی هاوپەیمانان بەسەرپەرشتی کۆلۆنێڵ تان دیر، جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و شاندێکی یاوەری کۆبوونەوەوە و پرسی چاکسازییان تاوتوێکرد، کە فەریق جمال محەممەد، سەرۆکی ئەرکان و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون”.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە تایبەت بوو بە پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، باس لەچۆنییەتی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بەتایبەتی لەنێوان هێزەکانی یەکەی 70 و 80 لەڕووی کارگێری، دارایی، مەشق، راهێنان و خانەنشینی پێشمەرگە کرا.
هەروەها لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە روونکردنەوە و هەنگاوەکانی ئەنجامدانی چاکسازی باسی لێوەکرا و هاوپەیمانانیش پشتگیری خۆیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنەوەی هەموو هێزەکان خستەڕوو.
پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here