وەزیرانی دەرەوەی ئێران و فەرەنسا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

0
29

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و فەرەنسا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن


رووداو – هەولێر

ساڵی 2018 سالێکی پڕ جموجۆڵ و ترافیکی سیاسی بوو بۆ هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لە مانگەکانی کۆتایی ئەو ساڵە ژمارەیەکی زۆری سەرۆکوەزیر و وەزیرانی جیاجیا هەتنە هەولێر. ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دەڵێت، ئەوە دەرخەری بەهێزی پێگەی هەرێمی کوردستانە.

هێمن هەورامی کە لە زۆربەی کۆبوونەوەکانی سەرۆک بارزانی و وەزیرانی وڵاتان بەشدار بووە، پەیامی ئەو وڵاتانە بۆ کورد ئاشکرا دەکات، بەتایبەتی مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا.

پێگە سیاسی و سەربازی و ئابوورییەکەی هەرێمی کوردستان کارێکی کردووە، کە هەر وەزیرێک یان گەورە بەرپرسێکی وڵاتان بێتە بەغدا، دەبێ سەرێک لە هولێریش بدا و فڕۆکەکەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بنیشێتەوە.

کاردۆ محەممەد، هەڵسوڕاوی دیار و گوێ لێگیراوی نێو بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، گرنگە سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان، ئەو پێگە بەهێزە سیاسییەی هەیانە بیخەنە خزمەت بەرژەوەندییەکانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان.

ئەم هەفتەیەش ترافیکە سیاسییەکە بەردەوام دەبێ و بڕیارە وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و ئێران بێنە هەولێر، کە ئەوەی یەکەم لەسەر ئاستی دنیا و ئەوەی دووەم لە ناوچەکە رۆڵ و کاریگەری گەورەیان هەیە، هەولێریش دەیەوێ لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گوێ لێگیراو و یاریزانێکی سەرەکی بێت.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here