وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەكات 3 .

0
55

خەندان-

موحەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ یەكشەممە، بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای سیاسی و ئابوری سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەكات و چەندین کۆبوونەوەی سیاسی و دیداری ئابوری ئەنجامدەدات.

بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، “بەرپرسانی باڵای جێبەجێكاری دەیان كۆمپانیای حكومی و تایبەتی یاوەری موحەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران دەكەن بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان زەریف لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بەشداری ژمارەیەك كۆنفرانسی بازرگانی دەکات لە هەندێك شارەكانی عێراق و هەرێمی کوردستان.

سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دێت لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەردوولا.

کۆماری ئیسلامی ئێران یەكێكە لە گەورەترین هاوەڵەكانی عێراق و بازرگانی نێوانیان ساڵانە دەگاتە نزیكەی 12ملیار دۆلار.

مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو حەسەن ڕۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران ریگەیاند، ئێران و عێراق دەتوانن قەبارەی پەیوەندییە بازرگانییەکانیان بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزبکەنەوە.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here