وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ عەبادی: نێچیرڤان بارزانی ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن

0
125

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، سەرۆکوەزیرانی عێراق
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، سەرۆکوەزیرانی عێراق

رووداو – هەولێر

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پەیوەندی بە عەبادییەوە دەکات و داوای لێدەکات دەست بە گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات، راشیگەیاندووە، نێچیرڤان بارزانی ئامادەیی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەربڕیوە.

بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رۆژی یەکشەممە 29-10-2017، بۆریس جۆنسن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامداوە، کە تێیدا “بڵاوکردنەوەی هێزە ئیتیحادییەکان لە پارێزگای کەرکووک و ناوچەکانی دیکە و دۆخی سیاسی و ئەمنی و سەرکەوتنەکانیان بەسەر داعشدا تاوتوێکراون”.

بەپێی راگەیێندراوەکەی نووسینگەی عەبادی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا گوتوویەتی “نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان خواستی خۆی بە ئەنجامدانی دانوستاندن لەگەڵ بەغدا دەربڕیوە”.

هاوکات عەبادی ئاماژەی بەوەکردووە، نایەوێت دۆخەکە وەک ساڵانی رابردوو بە کراوەیی بمێنێتەوە، بەڵکو دەیەوێت دەسەڵاتی ئیتیحادی لە تەواوی وڵات و دەروازە سنوورییەکان بسەپێندرێت، “لایەنی کوردیش لە جێبەجێکردنی ئەو داوایەدا لەسەرخۆ بوون”.

عەبادی بە وەزیری دەرەوەی بەریتانیای گوتووە “پێویستە حکومەت دەسەڵاتی خۆی بەسەر ئەو دەروازەیە بسەپێنێت، کە لێوەی و لەڕێگەی تورکیا نەوت هەناردەی دەکرێت، ئەگەر ئەوە نەکرێت، ئەوا دەبێتە هۆی ئاڵۆزی قەیرانەکە، حکومەتی ناوەندیش نایەوێت خوێنبڕژێت یاخود دۆخەکە تێکبچێت”.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

function InitiateAsyncRequestComments(arguments) { closeLoginInColorbox(); //$(‘.bodyFade’).fadeToggle(); var ajaxPanel = $find(‘ctl00_phTwoColumns_phMain_ControlComments1_PanelComments’); ajaxPanel.ajaxRequest(arguments); } $(document).ready(function () { })

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here