وەزیری پەروەردە: بێگومان دوای نەورۆز پێداچوونەوە بە مووچەی فەرمانبەراندا دەکرێ

0
96

 

وەزیرێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، لە دوای جەژنی نەورۆز، حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و پێداچوونەوە بە سیستەمی پاشەکەوتی مووچەدا دەکات.

 

پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا ئاشکرای کرد، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا مووچەی مامۆستایان دابەش بکات، هەرچەندە مامۆستایان مافی زیاتریان هەیە، بەڵام ”دیارە حکوومەت توانای ئەوەندەیە“.

 

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کردووە و ”وەزارەتی دارایی دەڵێت لە بەغداوە ٣١٧ ملیار بۆ هەموو وەزارەتەکان نێردراوە، ئەوەش پێچەوانەی ئەو بەڵێنانەیە کە پێشتر حکوومەتی عێراق بە فەرمانبەرانی پەروەردە و تەندرووستی دابوو“.

 

پشتیوان سادق لە لێدوانەکەیدا بۆ (کوردستان ٢٤) باسی دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کرد و ڕای گەیاند: ”دوای جەژنی نەورۆز، حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە دەکات و تێیدا هەموو داهاتەکانی کۆدەکاتەوە و بەسەر فەرمانبەرانی خۆی دابەشی دەکات. ئەگەر حکوومەتی عێراق مانگانە پارە بنێرێت، دەکرێ پاشەکەوت دەستکاری مووچە بکرێت. بێگومان پێداچوونەوە بە مووچەی فەرمانبەراندا دەکرێت“.

 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here