پاتریاکی ئەرسۆدۆکس سەرەخۆشی لە کورد و کەسوکاری نەوشیروان مستەفا دەکات

0
311

نەوشیروان مستەفا
نەوشیروان مستەفا

رووداو- هەولێر

پاتریاکی ئەرسۆدۆکس، سەرەخۆشی لە هەرێمی کوردستان و کەسوکار و دۆستانی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات.

لە پەیامێکدا، کە ئاراستەی سەرۆک، حکومەت و گەلی کوردستان ، پارێزگای سلێمانی، ئەندامانی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەندامانی خێزان و نزیک و دۆستانی کردووە، پاتریاکی ئەرسۆدۆکس رایگەیاندووە: “بە خەم و کۆڤانێکی زۆر و باوەڕبوون بە قەدری خودا هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو نەوشیروان مستەفا، رێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان-مان پێگەیشت”.

پاتریاکی ئەرسۆدۆکس هەروەها رایدەگەیێنێت: “هاوبەشی ئازار و خەمتانین، داوا لە خودای گەورە دەکەین گیانی پاکی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادبکات”.

نەوشیروان مستەفا ، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ، لە رۆژی هەینی 19-5-2017 بە هۆی نەخۆشی و دوای ئەوەی لە 13-5-2017 لە بەریتانیاوە گەڕایەوە کوردستان ، لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here