پارتی بە بەرنامە دەیەوێ، یەکێتی بکاتە حزبێکی بنەماڵەیی

0
302

[ad_1]

لە ماوەی رابردوودا بەپێی رێککەوتنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، چەند پۆستێک بە بزووتنەوەی گۆڕان درا و لەم چوارچێوەیەشدا، بزووتنەوەی گۆڕان جێگری سەرۆکی هەرێمی بەرکەوت. ئەمە لە کاتێکدایە کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان داوای یاریدەدەری سەرۆکی هەرێم بۆ کاروباری سەربازی دەکات و پۆستی وەزیری پێشمەرگەیش هەر بەدەست یەکێتییەوە دەبێت.

ھەر لەسەر ئەم پرسە، لە بارەی هەڵوێستی فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان (ھۆشیار عەبدوڵلا) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فڕاکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند ” تاوەکو ئێستا بە روونی ئەوەمان راگەیاندووە کە جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێویستە یەک جێگر هەبێ، لەبەرامبەر ئەمەدا ئەگەر جێگری سەرۆکی ھەرێم یاریدەدەرێکی ھەبێت، دەبێت لە ئێمە بێت و وەزارەتی پێشمەرگەش بەر بزووتنەوەی گۆڕان بکەوێ، چونکە ئێمە رێککەوتنێکمان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە و ناکرێت رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، کار بکاتە سەر رێککەوتنەکەی نێوان ئێمە و پارتی وە ھەر تێکدانێک لەم رێککەوتنەی نێوانماندا بکرێ، لەسەر ئەوان وا پێویست دەکا دووبارە گوێ بۆ بۆچوونی جیاوازی بزووتنەوەی گۆڕان بگرن.”

وە ھەروەھا ھۆشیار عەبدوڵلا لەبارەی پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێمەوە بە دەنگی ئەمەریکای گوت ” تا ئێستا وا ھاتووە سەرۆکی ھەرێم یەک جێگری ھەبێ. کاتێک یەکێتی داوای ئەوە دەکات جێگرێکی بۆ کاروباری سەربازی ھەبێ، مەبەستی بە حزبی ھێشتنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە و دابەشکردنیانە بەسەر یەکەی حەفتا و ھەشتا. بەڵام خاڵێکی گرینگی رێککەوتنەکەمان لەگەڵ پارتی، بابەتی بە نیشتیمانیکردنی ھێزی پێشمەرگەیە و بۆیە ئەمە دەبێتە رێگری لەبەردەم رێککەوتنەکەمان و بەھیواین نەگاتە ئەو ئاستەی لە پەرلەمان بە زۆرینە و کەمینە یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام کە بڕیارەکە ھاتە پەرلەمان، قسەی خۆمان دەبێ.”

سەبارەت بەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە پارتی بە بەرنامە کاری لەسەر ئەوە کردووە کە یەکێتی بەرەو بنەماڵەییبوون بڕوا هۆشیار عەبدوڵڵا دەڵێت “لەو پرسانەی لە نێوان ئێمە و پارتی بووەتە کێشە، بابەتی بە بنەماڵەییکردنی حوکمڕانییە، وەک ئەوەی کاک نەوشێروان دەیگوت: ئەوان ئازادن چۆن و بە چ مۆدێلێک لە ناو حزبەکانیان ھەڵسوکەوت دەکەن، بەڵام ناتوانن ھەمان مۆدێل بەسەر حوکمڕانی لە ھەرێمی کوردستاندا بسەپێنن.”

ھۆشیار عەبدوڵلا دەشڵێت ” پارتی بە بەرنامە وادەکات لە ناو یەکێتیشدا ئاراستەیەکی بنەماڵەیی دروستببێ و ھەر لەسەر ئەم بنەمایەشە فازڵ میرانی لە ناو ھەموو ئەندام و سەرکردانەی یەکێتی پشتیوانی لە قوباد تاڵەبانی دەکات، ئەمە لە کاتێکدایە لە ھەڵبژاردنی رابردوودا رەخنەی ئەوەی لە قوباد تاڵەبانی دەگرت کە ھیچ رۆڵێکی نەبووە لە دروستبوونی سەرۆکی حکومەت و ھەر لە بانگەشەی ھەڵبژاردنی ئەمجارەی ھەرێمی کوردستانیشدا گوتی: قوباد تاڵەبانی نیوەی پارتی و نیوەکەی دیکەی یەکێتییە.. ئەو کاتە قوباد تاڵەبانی بە تووندی وەڵامی دایەوە، ئێستایش کە لە سەرەوەختی پێکھێنانی حکومەتە، فازل میرانی ھەمان قسە دەکاتەوە و کەچی قوباد تاڵەبانی خۆی لێ بێدەنگ کردووە و دووریش نییە قسەکەی پێخۆش بووبێ!”

ھەر لەم گوتووێژەدا..دەنگی ئەمریکا لە ھۆشیار عەبدوڵلای پرسی: تۆ خۆت وا دەردەخەی کە زۆر دژی بە بنەماڵەییکردنی حزبی، ئەی پێتوانییە حزبەکەی خۆیشت بەدەر نەبێت لەمە؟

وەڵامی ھۆشیار عەبدوڵلا وەھا بوو: تا ئەم کاتە، کوڕەکانی کاک نەوشێروان نە سەرۆکی حکومەتن و نە جێگری سەرۆکی حکومەتن نە وەزیرن و خۆیشیان بۆ ھیچ پۆستێکی پەرلەمانی و حکومی کاندید نەکردووە، بەڵام بە گشتی لە ھەرێمی کوردستان بیرۆکەی بە بنەماڵەییکردنی حزب بەشی زۆریشی بە پلانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئارادایە، بەڵام تا ئەم ساتەوەختە کوڕەکانی کاک نەوشێروان لە دەرەوە و ناوەەوەی بزووتنەوەی گۆڕان دوور لە پۆستی حکومی ماونەتەوە.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here