"پارتی ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ له‌ یه‌كێتی بكاته‌وه‌" سه‌عدی پیره‌: لە بەغدا پێیان وتین پارتی ڕێگره‌ له‌ پێدانی وه‌زاره‌ت به‌ یه‌كێتی 4 .

0
4

خەندان-

وتەبێژی یەکیێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، پارتی پۆستی وەزارەتە ماوەکانی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی بە پشکی خۆی نازانێت، بەڵکو “موخالیفە” بدرێتە یەکێتی، دشلێت، “ئه‌م قسه‌یه‌یان له‌ به‌غدا پێوتوین کە پارتی ڕێگره‌، ئیتر بۆی گرنگ نیە ئەو پۆستە بدرێتە گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ”.

سه‌عدی پیره‌، وتەبێژی یەکیێتی نیشتیمانی کوردستان لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا رایگەیاند، “نەمزانیووە پارتی پۆستە وەزارەتەکانی ماوە لە کابینە تەواو نەکراوەکەی عادل عەبدولمەهدی بە پشکی خۆی بزانێت، بەڵام پارتی موخالیفە لەوەی هیچ وەزارەتێک بدرێتە یەکێتی، پارتی ناحەقە، چونکە وای بۆ دەچم کە یەکێتی بە 21 پەرلەمانتارەوە مافی وەرگرتنی پۆپستێکی وەزاری هەیە.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، پارتی “بۆی گرنگ نیە” ئەو وەزارەتە بدرێتە گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ یان هەرلایەنێکی دیکە بەس یەکێتی نەبێت، دەشلێت، “خۆمان بەگشتی ئەو قسەیەمان لە بەغدا بیست کە پارتی ناڕازییە لەسەر پێدانی پۆستی وەزاری بە یەکێتی بەڵام ناوی شەخس نەهات کێ لە پارتی پێی وتون”.

پیرە روونیکردەوە، “ئەم هەڵوێستەی پارتی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئێمە نەمانتوانی لەسەر یەک کاندیدی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق بگەینە ڕێککەوتن، کاندیدەکەی ئێمە دەنگی هێنا، بەڵام یەکێتی سورە لەسەر ئەوەی لەکابینەکەی عادل عەبدولمەهدی وەزارەتێکی هەبێت”.

سەعدی پیرە ئەوەشی وت، “ئەو کاندیدەی ئێستا هەیە (حاکم دارا حەمە ئەمین)ە بێلایەنە دۆستی هەموو لایەنەکانە، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی حوکم بووە، نەمبیستووە لەسەر ئەوە موخالیف بێت، بەڵام نەشمبیستووە گۆڕان کاندیدی هەبێت هەرچەندە ئەگەر کاندیدیشی هەبێت ئاساییە.”

وتەبێژی فەرمی یەکێتی باسی لەوەشکرد، “پێویستە ئەم بابەتە لەنێوان پارتی و یەکێتی هەرچی زووە چارەسەربکرێت، چونکە هۆکارەکەی دەزانین، کاندیدەکەی ئێمە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار سەرکەوت خۆ کۆتایی دنیا نیە ئیتر، ئێمە یەک دنیا شتمان لەگەڵ پارتی ماوە لەداهاتوو کە پێکەوە بین”.



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here