پارتی دەیەوێ‌ هەڵبژاردن لەمساڵدا بكرێت و چاوی "لەسەرووی 38" کورسییە

0
116

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان
خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان

رووداو – هەولێر

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی تێبینیان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان هەیە، بەڵام پێیانباشە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەمساڵ ‌و لەكاتی خۆیدا بكرێت.

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ‌و ئەندامی سەركردایەتی ئەو حیزبە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، هەرچەندە تێبینی ‌و سەرنجیان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكان هەیە ‌و داوای هەمواركردنەوەی یاساکە دەكەن، بەڵام ئەگەر هەموو حیزبەكان رێكبكەون بەو یاسایەی ئێستا هەڵبژاردن بكرێت، ئەوا پارتیش ئامادەیە.

لەبارەی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی روونیكردەوە، ئەگەر حیزبەكان لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن رێكبكەون، دەبێت پێشتر پەرلەمان كارابكرێتەوە، چونکە ئەو كارە تەنها بە پەرلەمان دەكرێت.

خەسرۆ گۆران جەختیكردەوە، وەكو هەموو لایەنەكانی دیكە، حیزبەكەشی ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان كردووە ‌و گوتیشی “بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو وەكو پارتی چاومان لەسەروو 38 كورسی پەرلەمانی كوردستانە”.

بەپێی كاتی یاسایی دەبێت لە رۆژی 6-11-2017 هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێن. وەك ئامادەكارییەكیش لە 6-3-2017 حكومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی رەزامەندی لەسەر دابینكردنی بودجەی هەر دوو هەڵبژاردنەكە نیشاندا ‌و زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلاری بۆ دابینكردوون.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here