پارتی گۆڕانكاری لە دوو پۆستی باڵای سەربازی دەكات

0
191

نەجات عەلی و سەربەست لەزگین
نەجات عەلی و سەربەست لەزگین

رووداو- هەولێر

دوای گۆرانکارییە حیزبییەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان گۆڕانکارییەکانی لە هێزی پێشمەرگە دەستپێکرد. سەربەست لەزگین ‌و نەجات عەلی ئەندامانی سەركردایەتی پارتی، پۆستی نوێ‌ وەردەگرن، سەربەست لەزگین دەبێتە بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە ‌و نەجات عەلی دەبێتە فەرماندەی یەكەی 80ی هێزی پێشمەرگە.

سیروان بارزانی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و فەرماندەی میحوەری گوێڕ- مەخموور بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “بڕیارە هەر یەك لە سەربەست لەزگین ‌و نەجات عەلی ئەندامانی سەركردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، پۆستی نوێی سەربازی وەربگرن”.

سەبارەت بە پۆستەکانیش ، سیروان بارزانی گوتی “بڕیارە سەربەست لەزگین بكرێتە بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە ‌و نەجات عەلیش بكرێتە فەرماندەی یەكەی 80ی پێشمەرگە، هەرچەندە تاوەكوئێستا بڕیاری كۆتایی لەوبارەیەوە نەدراوە، بەڵام هەردووكیان كاندیدی هەرە بەهێزن بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستانە”.

فەرماندەی میحوەری گوێڕ- مەخموور سەبارەت بە داهاتووی فەرماندەی ئێستای یەکەی 80 گوتی: “بڕیارە فەریق شێروان عەبدولڕەحمان، فەرماندەی یەكەی 80 ، بكرێتە راوێژكاری سەربازی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان”.

سەربەست لەزگین، ئێستا فەرماندەی سەربازییە لە میحوەری شنگال، نەجات عەلیش بەرپرسی میحوەری مەخمووری هێزی پێشمەرگەیە.

لە سەرەتای ئەمساڵ، پارتی دیموکراتی کوردستان چەندین گۆڕانکاری حیزبی ئەنجامدا، ئەو کات راگەیێندرا کە گۆڕانکارییەکان بەردەوام دەبن

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here