رووداو – سلێمانی
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، هیچ تاوانێك به‌و ده‌مانچانه ئه‌نجامنه‌دراوه كه ئه‌وان مۆڵه‌تیان پێداون. ده‌شڵێت “مه‌رجه‌كانی پێدانی هه‌ڵگرتنی مۆڵه‌تی ده‌مانچه‌مان قورس‌تر کردووە”.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبەكر به (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك پارێزگای سلێمانی ده‌سه‌ڵاتی پێدانی ته‌نیا مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنی ده‌مانچه‌یان هه‌یه و ده‌شڵێت “خۆشبه‌ختانه هیچ تاوانێك به‌و ده‌مانچانه ئه‌نجامنه‌دراوه كه له پارێزگاوه مۆڵه‌تمان پێداون”.
پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، مه‌رجه‌كانی پێدانی هه‌ڵگرتنی مۆڵه‌تی ده‌مانچه ئاسان نییه، تاوه‌كو هه‌ر كه‌سێك داوا بكات و پێیبده‌ن و گوتیشی “ئه‌و كه‌سه‌ی مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنی ده‌مانچه‌ی پێده‌درێت، چه‌ندین جۆر پشكنینی ده‌روونی بۆ ده‌كرێت. جگه له‌وه‌ش ده‌بێت رەزامه‌ندی ئاسایشی بهێنێ ئه‌وکات مۆڵه‌تی پێده‌درێت، به‌ده‌ر له‌وانه ئێستا مه‌رجه‌كانمان بۆ پێدانی مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنی ده‌مانچه زۆر قورسكردووه”.
ماوه‌یه‌كه رووداوه‌كانی ته‌قه‌كردن و كوشتن له پارێزگای سلێمانی رووی له زیادبوون كردووه، به‌شێك له خه‌ڵكیش هۆكاره‌كه‌ی بۆ زۆری دیارده‌ی چه‌كداری دهگهڕێننەوە.