پارێزگاری هەڵەبجە: ئەرکی پەرلەمانە دۆسیەی هەڵەبجە بکاتە پرس و پرسەیەکی نەتەوەیی .

0
26

خەندان-

پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، ئەرکی پەرلەمانی کوردستانە دۆسیەی هەڵەبجە بکاتە پرس و پرسەیەکی نیشتمانی و نەتەوەیی، دەشڵێت، پێویستە حکومەتی هەرێم و حکومەتی  عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بایەخێکی زیاتر بە هەڵەبجە بدەن.

عێراقی نوێ لەسەر بنچینەی بەرەنگاربونەوەی چەکی کۆمەڵکوژی دروست بوە

 

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند، عێراقی نوێ لەسەر بنچینەی بەرەنگاربونەوەی چەکی کۆمەڵکوژی دروست بوە، هەڵەبجەش بە نمونەی قوربانی ئەو چەکە کۆمەڵکوژیانەی سەدام حسێن و ڕژێمەکەی دەهێنرێتەوە، دەشڵێت، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی نێوەندی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بایەخێکی زیاتر بە هەڵەبجە بدەن.

هەڵەبجە پێویستی بە پشتیوانی دارایی و لۆژیکی هەیە

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئێستا پێنج ساڵە هەڵەبجە بوە بە پارێزگا و ئەم پارێزگایەش پێویستی بە پشتیوانی دارایی و لۆژیکی هەیە، بەڵام لە چوار ساڵی ڕابوردودا هەم بودجە و موچە لە دەوڵەتی عێراقی فیدراڵ بۆ هەرێمی کوردستان بڕدرا و هەم نرخی نەوت دابەزی هەم شەڕی وێرانکەری داعش ڕوبەڕوی میلەتەکەمان بوەوە، بەڵام “خۆشبەختانە ئاسۆی تێپەڕاندنی قەیرانەکان ئێستا دەرکەوتون و بە هیواین بتوانین ئاوەدانکردنەوەیەکی باش لە هەڵەبجەدا بکەین”.

ئەو وتانەی ئازاد تۆفیق لەکاتێکدایە ئەمڕۆ 31 ساڵ بەسەر كیمیابارانكردنی‌ هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت، کە رژێمی‌ بەعسی روخاو بەچەكی‌ كیمیایی‌ هەڵەبجەی‌ بۆردومانكردو بەهۆیەوە زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبون و هەزارانی دیکەش برینداربون.

لە بودجەی 2019دا، هەڵەبجە بودجەی سەربەخۆی نییە

 

پارێزگاری هەڵەبجە باس لەوە دەکات، کە لە بودجەی 2019دا، هەڵەبجە بودجەی سەربەخۆی نییە، ئەمەش بە کێشەیەکی سەرەکی ناودەبات و دەڵێت، “ئێمە یاداشتمان داوتەە سەرۆک کۆمار و حکومەتی عێراق، کە چۆن لا لە ئەهوارەکان دەکەنەوە و مافی خۆیانە، چۆن لا لە نەجەفی پیرۆز و کەربەلای پیرۆز دەکرێتەوە و ئەمەش مافی ئەو پارێزگایانەیە و بەهەمەمان شێوەش دەبێت لایەکیش لە هەڵەبجە بکەنەوە”.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here