پاسدارێکی ئێرانی لە سووریا لەلایەن فەیلەق شامەوە کوژرا

0
212

فەرەیدوون ئەحمەدی
فەرەیدوون ئەحمەدی

رووداو-هەولێر

ئەندامێکی دیکەی سوپای پاسدارانی ئێران لە شەڕەکانی سووریادا کوژرا. بەگوتەی ئەندامێکی سوپای پاسداران ئەو دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن گرووپێکی ئیسلامی تووندڕەوەوە کوژراوە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕە ناوخۆییەکانی ئێران، ئەو ئەندامەی سوپای پاسداران ناوی فەرەیدوون ئەحمەدییە و دوای ماوەیەکی زۆر کە دیلی گرووپێک بە ناوی “فەیلەقی شام” بووە، کوژراوە.

راگەیاندنە ناوخۆییەکان لە زاری یەکێک لە ئەندامانی سوپای پاسدارانەوە بڵاویان کردووەتەوە، “ساڵی 2015 لە ئۆپەراسیۆنێکی گرنگ لە باشووری حەلەب و بۆ ئازادکردنی شارۆچکەی ستراتیژی خان تومان” بەدیلگیراوە.

بەگوتەی ئەو ئەندامەی سوپای پاسداران، دوای ئۆپەراسیۆنەکە هێشتا شارۆچکەی خان تومان بە تەواوەتی کۆنترۆڵ نەکرابوو، کە فەرەیدوون ئەحمەدی لەگەڵ دوو برینداری دیکە بە ئامبۆلانسێکەوە چوونە ناوچەیەک کە لە دەستی دژبەراندا بوو و بەمجۆرە بەدیلگیرا.

ئەوە چواردەیەمین کەسی خەڵکی پارێزگای کرماشانە کە لە شەڕەکانی سووریادا دەکوژرێ. ئێران بوونی هێزەکانی لە سووریا بۆ پاراستنی مەزارگە و شوێنە پیرۆزەکانی شیعە لە سووریا دەگەڕێنێتەوە.

لە شەڕەکانی سووریا و عێراقدا زیاتر لە 2 هەزار و 200 ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران کوژراون.



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here