پاولینهۆ به‌هۆی قوماره‌وه‌ له‌ چین ده‌رده‌كرێت

0
324

 له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2015ه‌وه‌ یاری له‌ خولی چینیدا ده‌كات
له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2015ه‌وه‌ یاری له‌ خولی چینیدا ده‌كات

رووداوی وه‌رزشی ـ Samba
پاولینهۆ جۆنیۆر، یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل، له‌ چین هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی له‌و وڵاته‌ی له‌سه‌ره‌ به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له‌ یاساكانی ده‌وڵه‌ت.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ چین ئاشكرایانكرد، پاولینهۆ كه‌ له‌ خولی چینیدا یاری بۆ یانه‌ی گوانجزۆ ئیڤرگراندی یاری ده‌كات، خۆی تووشی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ كردووه‌، كه‌ زۆر نزیكه‌ به‌هۆیه‌وه‌ به‌یه‌كجاری له‌و وڵاته‌ ده‌ربكرێت. 

به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌، پاولینهۆ له‌گه‌ڵ كچه‌ ئه‌كته‌رێك به‌شداری له‌ رێكلامێك بۆ كۆمپانیایه‌كی قومار و گره‌وكاری كردووه‌، ئه‌وه‌ش له‌ چین به‌پێی یاساكانی ده‌وڵه‌ت به‌ تۆمه‌تێكی گه‌وره‌ له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت و سزای قورسی له‌سه‌ره‌. ئه‌گه‌ر كه‌سێكی بیانیش بێت له‌ وڵات ده‌رده‌كرێت.

هه‌رچه‌نده‌ پاولینهۆ، كه‌ له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2015ه‌وه‌ یاری له‌ خولی چینیدا ده‌كات، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و نه‌یزانیوه‌ به‌پێی یاساكانی ده‌وڵه‌تی چین ئه‌و كاره‌ قه‌ده‌خه‌یه‌و داوای لێبوردنیشی كردووه‌، به‌ڵام یانه‌كه‌ی وه‌ك پێویست پشتگیری لێنه‌كردووه‌، چونكه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئیداره‌ی گوانجزۆ ئیڤرگراند له‌و باره‌وه‌ ده‌ریكردووه‌، ته‌نیا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ پاولینهۆ به‌بێ ئاگاداری ئیداره‌ی یانه‌كه‌ ئه‌و كاره‌ی كردووه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ پاولینهۆ ئێستا ئاستێكی به‌رز له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی سامبای به‌رازیلی پێشكه‌ش ده‌كات و سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ چه‌ندینجار باسی ئه‌وه‌یان كردووه‌، كه‌ چه‌ند گه‌وره‌ یانه‌یه‌كی ئه‌وروپی ویستی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه‌، له‌سه‌رووشیانه‌وه‌ یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی. 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here