پرۆژەکانی ئاوی هەولێر دەکەونەوە کار

0
558

لە رۆژی پێنجشەممەی هەیینی رابردوو لافاو لە چەند شوێنێکی باشووری کوردستان هەڵسا
لە رۆژی پێنجشەممەی هەیینی رابردوو لافاو لە چەند شوێنێکی باشووری کوردستان هەڵسا

رووداو – هەولێر 

ماوەی دوو رۆژە پێدانی ئاوی سەرەكی ماڵان لە شاری هەولێر كێشەی بۆ دروست بووە، بەڵام لەمڕۆوە چارەسەر دەکرێت و ئاو بەسەر ماڵاندا دابەشدەکرێتەوە.

مەسعود كاڕەش، بەڕێوەبەری گشتی ئاو ‌و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی ‌و گەشتوگوزار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “بەهۆی دروستبوونی لافاو، كاركردنی پڕۆژەكانی ئیفرازی یەک، دوو و سێی هەولێر، كە بەشێكی زۆری ئاوی شاری هەولێر و دەوروبەری دابیندەکەن وەستێنرابوون”.

مەسعود کاڕەش گوتیشی “پرۆژەكان زیانیان پێنەگەیشتووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئاوێكی خاوێن نەدەگەیشتە هاونیشتمانیان، بۆیە كاركردنی ئەو پرۆژانەی ئیفرازمان بۆ ماوەی 36 كاژێر راگرتبوون”.

دوای روونبوونەوەی ئاوەكە وەکو بەرێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی باسی دەکات لەشەوی رابردووەوە دەستیان كردووە بە کارپێکردنەوەی ئەو پرۆژانە‌ و، “ئێستا 90%ـی كێشەی كەمی ئاوی هەولێر چارەسەر بووە، هەر ئەمڕۆ تەواوی كێشەكە چارەسەر دەبێت ‌و ئاوی پێویست دەگاتەوە ماڵان”.

بەهۆی بارینی بڕێکی زۆر باران لە رۆژی هەینی رابردوو لافاو لە زۆر ناوچەی پارێزگای هەولێر هەستا و، جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانیشی لێکەوتەوە.

لە شاری هەولێر‌ و دەوروبەری زیاتر لە  200هەزار هاوبەشی ئاو هەن، ئەو هاوبەشانە لەڕێگەی نزیكەی 600 بیر ‌و پرۆژەكانی ئیفرازی یەک، دوو و سێ ئاوی پێویستیان بەسەردا دابەشدەکرێت.

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار
 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here