پشکەکانی کۆمپانیای بۆینگ لە بازاڕی بۆرسەدا دابەزیون

0
37

سەرۆکی ئەمریکا گەشتی دوو جۆر فڕۆکەی بۆینگی قەدەخەکرد

رووداو – واشنتن 

دوو فڕۆکەی بۆینگ، یەکێکیان لە ئەندەنووسیا و ئەوی دیکەشیان 10ـی ئەو مانگە لە ئەسیوپیا کەوتنە خوارەوە، لە هەردوو رووداوەکەدا 346 کەس گیانیان لەدەستداوە، فڕۆکەی بۆینگ لە جیهان ناسراوە و ژمارەیەکی زۆر وڵات بەکاریدێنن، بەڵام بەشێکیان دوای ئەو رووداوانە نیشتنەوەی ئەو فڕۆکانەیان قەدەخەکرد. 

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی پێشكه‌وتووترین فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نیی كۆمپانیایه‌كی وڵاته‌كه‌یه‌وه گوتی “له‌مڕۆوه‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌ی 737 ماكس هەشت و 737 ماكس نۆ ده‌رده‌كه‌ین”.

بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ دوای بڕیاری ده‌یان وڵاتی جیهان دێت بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی فڕینی فڕۆكه‌ی 737 ماكس. له‌نێو ئه‌و وڵاته‌نه‌دا چین، ئیمارات، كه‌نه‌دا و عێراق هه‌ن. هۆكاری راگرتنه‌كه‌ وەکو به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌ڵێن، نیگه‌رانی سه‌لامه‌تی گه‌شتیارانه‌ له‌باره‌ی ئه‌م فڕۆكه‌یه‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا دووانی لێ كه‌وتووەته‌ خواره‌وه‌ و به‌هۆیانه‌وه‌ سه‌دان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

فڕۆكه‌ی 737 ماكس هەشت بۆینگ یه‌كێكه‌ له‌ گرانبه‌هاترین فڕۆكه‌كانی جیهان، كه‌ نرخه‌كه‌ی زیاتر 120 ملیۆن دۆلاره‌ و جێگه‌ی 220 سه‌رنشین ده‌بێته‌وه‌. 

دوایین فڕۆكه‌ی 737 ماكسی سه‌ر به‌ هێڵی ئاسمانی ئیسۆپیا بوو، كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ تێكشكا و ته‌واوی 157 سه‌رنشینه‌كه‌ی مردن. 

بۆینگ ده‌ڵێت كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ ئه‌و دوو فڕۆكه‌یه‌ رووداوی تاكوته‌ران و هێشتا فڕۆكه‌كه‌یان جێگه‌ی متمانه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌م متمانه‌یه‌ لای هه‌ندێك خه‌ڵك نه‌ماوه‌. 

تۆم ئێرنز، دانیشتووی واشنتن دەڵێ “پێموانییه‌ ئیدی سواری ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ ببم. پێموابێت دانه‌یه‌كی دیكه‌ هه‌ڵده‌بژێرم”.

هه‌ستی ئه‌م هاووڵاتییه‌ له‌ بازاڕی بۆرسه‌ ره‌نگیداوه‌ته‌وه‌. به‌های پشكه‌كانی كۆمپانیای بۆینگ به‌ به‌ڕی ده‌یان ملیار دۆلار دابه‌زیون‌. به‌ڵام هیچ شتێك رێگه‌ له‌ گه‌شتی هه‌ندێك خه‌ڵك ناگرێت. 

یڵا ناتالی، دانیشتوویێکی دیکەی واشنتن باس لەوە دەکات “پێموایه‌ ره‌نگه‌ بڕیارێكی سه‌لامه‌ت بێت بۆ رێگرتن له‌ گه‌شتكردنیان. زۆر گه‌شت ده‌كه‌م  و سواری فڕۆكه‌ ده‌بم، ئه‌گه‌ر پێویستبێت بڕۆم، هه‌ر ده‌ڕۆم”.

به‌پێی كۆمپانیای بۆینگ، تائێستا 350 فڕۆكه‌ی 737 ماكس-یان فرۆشتووه‌ به‌ 54 هێڵی ئاسمانیی جیهان، كه‌ له‌نێویاندا توركیش ئێرلاین و هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ر هه‌ن. بۆینگ له‌ وێبسایته‌كه‌ی نوسیوویه‌تی “فڕۆكه‌ی 737 ماكس له‌رووی متمانه‌وه‌ بێهاوتایه”، بەڵام ئه‌و متمانه‌یه‌ ئێستا رووشاوه‌ و بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی، پێویستە كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كه‌‌ كاری زۆربكات.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here