پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

0
312

ئەگەرێکی کەم هەیە لە هەندێک ناوچەی شاخاوی سلێمانی نمەباران ببارێت
ئەگەرێکی کەم هەیە لە هەندێک ناوچەی شاخاوی سلێمانی نمەباران ببارێت

رووداو – هەولێر

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە شەممەوە پلەی گەرما بەشێوەیەکی ئاسایی بەرزدەبێتەوە. 

ئەژی چەتۆ، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سبەی شەممە ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و ناوبەناو پەڵەهەور دەردەکەوێت، تەنیا ئەگەرێکی کەم هەیە کە لە هەندێک ناوچەی شاخاوی سنووری پارێزگای سلێمانی نمەباران ببارێت.

ئەژی چەتۆ ئاماژەی بەوەشکرد، لە شەممەوە پلەی گەرما بەشێوەیەکی ئاسایی بەرزدەبێتەوە و گوتیشی، پلەی گەرما لە پارێزگاکانی باشووری کوردستان بەمجۆرە دەبێت: هەولێر و دهۆک 23 پلە، سلێمانی 20 پلە و کەرکووک 25 پلە.

بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لەکاتێکدایە، لە کۆتایی مانگی رابردوەوە باشووری کوردستان کەوتووەتە ژێر کاریگەری هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، لە چەندین ناوچەی باشووری کوردستان زیاتر لە 1000 ملیم باران باریووە، زۆریی بارانبارینیش لە چەند رۆژی رابردوودا بووە هۆی دروستبوونی لافاو.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here