په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په‌ به‌ دوو ساڵ و نیو زیندانی كرا

0
266

كۆنجا خانمه‌ په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ له‌ بازنه‌ی سێرت
كۆنجا خانمه‌ په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ له‌ بازنه‌ی سێرت

رووداو – ئێلیه‌ 

خانمه‌ په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په‌ له‌ بازنه‌ی سێرت، به‌تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ په‌كه‌كه‌ سزای دوو ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. 

ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 31-5-2017، دانیشتنی دادگاییكردنی به‌سیمه‌ كۆنجا خانمه‌ په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ له‌ بازنه‌ی سێرت له‌ دادگای دووه‌می سزا قورسه‌كانی ئێلیه‌ له‌ باكووری كوردستان به‌ڕێوه‌چوو. ده‌سته‌ی دادوه‌ران به‌تۆمه‌تی”بانگه‌شه‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی” كه‌ مه‌به‌ستیان لێی په‌كه‌كه‌ بووه‌، سزای دوو ساڵ و نیو زیندانیكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پاند. 

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا داواکاری گشتیی کۆماریی بەپێی ئەو سکاڵانامەیەی ئامادەی کردبوو، داوای سزادانی کۆنجای کرد. له‌ به‌رامبه‌ردا كۆنجا گشت تۆمه‌ته‌كانی ره‌تكرده‌وه‌ و پارێزه‌رانیشی داوای ئازادكردنیان كرد. 

دەستەی دادوەران، دوای ھەڵسەنگاندنی دۆزەکە، بە تۆمەتی “بانگەشەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی” بڕیاری دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکردنی بۆ کۆنجا دەرکرد.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په‌، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە پرسی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ كه‌یسی تیرۆر، ماوەیەک دەستبەسەر و پاشان لە 3ی ئایار به‌مه‌رجی دادی ئازادکرا، لەسەر تانەی داواکاری گشتیی، دووبارە دەستبەسەر کرابوو.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here