په‌رله‌مانتنارێكی نزیك له‌ عه‌بادى: گه‌مارۆى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كان به‌ گوشاری ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵگیرا

0
76

رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌بى جه‌دید”، ئه‌مڕۆ راپۆرتێكی له‌باره‌ى چۆنێتى لابردنى گه‌مارۆى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ و له‌سه‌ر زارى په‌رله‌مانتارێكى نزیك له‌ عه‌بادى، ئاشكراى كردووه‌، كه‌ بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران به‌ فشارى ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، بووه‌.

 

ڕۆژنامه‌ى (عه‌ره‌بى جه‌دید) له‌ راپۆرته‌كه‌یدا له‌سه‌ر زارى حه‌نین قه‌دۆ، په‌رله‌مانتارى شه‌به‌ك، كه‌ به‌نزیك له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌غدا داده‌نرێت، بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ورده‌كارى زۆر له‌باره‌ى چۆنێتی لابردنى گه‌مارۆى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كان هه‌یه‌ و ئه‌و ورده‌كارییانه‌ به‌نهێنی ماونه‌ته‌وه‌.

 

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌، كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى فیدڕاڵ، ئه‌و بڕیاره‌ى له‌ژێر فشارى ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوه‌.

 

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ عه‌بادى لایه‌نی داهاتى فڕۆكه‌خانه‌كانى پشتگوێ خستووه‌، بۆیه‌ ده‌بێت بزانرێت ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ كوێ ده‌چێت.

 

لاى خۆیه‌وه‌، عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى عێراق، به‌ ڕۆژنامه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه‌: “داهاتى فڕۆكه‌خانه‌كان بۆ به‌غدا نییه‌ و ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى فیدڕاڵ داواى ده‌كات، ده‌بێت گفتوگۆه‌یه‌كی وردى له‌باره‌وه‌ بكرێت و كێشه‌كانى تریش چاره‌سه‌ر بكرێن”.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here