په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ رۆژێك پشووی‌ راگه‌یاند .

0
357

[ad_1]

خه‌ندان-

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌، رایگه‌یاند رۆژی‌ یه‌ك-ی‌ مانگی‌ ئاینده‌ به‌بۆنه‌ی‌ رۆژی‌ جیهانی‌ كرێكارانه‌وه‌ له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندن پشووده‌بێت.

له‌ ئاگادارییه‌كدا په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، “بەلەبەرچاوگرتنی گرنگی و پیرۆزی رۆژی جیهانی كرێكاران بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیاریدا رۆژی 1ی ئایار كە دەكاتە رۆژی دووشەممە لە تەواوی ناوەندەكانی خوێندن لەسنوری پارێزگای سلێمانی پشوو بێت”

“بڕیارەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەسۆنگەی هەستكردنە بەو بەرپرسیارێتییەی كە دایك و باوكی بەشێك لە خوێندكاران كرێكارن و خوازیارن لەو رۆژەدا كاتێكی خۆش پێكەوە بەسەربەرن”په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ واده‌ڵێت.

به‌هۆی‌ دواكه‌وتنی‌ ده‌ستپێكردنی‌ ده‌وامی‌ خوێندنگاكان له‌ سنووری‌ سلێمانی‌ ئه‌مساڵ، چه‌ند مانگی‌ رابردوو په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ له‌پشووه‌ فه‌رمییه‌كاندا ده‌وامی‌ ئاسایی‌ له‌ ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندن به‌رده‌وامی‌ پێدا.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here