په‌یامنێرانی بێسنوور: له‌هه‌رێمی كوردستان رۆژنامه‌نووسان ده‌بێت له‌ ژینگه‌یه‌كی زۆر سیاسیدا كاربكه‌ن .

0
120

[ad_1]

په‌یامنێرانی بێسنوور: بكوژانی رۆژنامه‌نووسان به‌بێ سزا ده‌ربازده‌بن

خه‌ندان- دانا ته‌ب مه‌نمی 

رێكخراوی په‌یامنێرانی بێسنوور ئه‌مڕۆ ریزبه‌ندی خۆی بۆ ئازادیی رۆنامه‌گه‌ریی له‌ جیهاندا بڵاوكرده‌وه‌ و عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ خواره‌وه‌ی لیسته‌كه‌ له‌ پله‌ی 158 میندایه‌. 
 
رێكخراوه‌كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ راپۆرتێكدا له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ نوسیویه‌تی “له‌ كوردستانی عێراق، هه‌رێمێك كه‌ بارگرژییه‌كی ئابوروی و كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، رۆژنامه‌نووسان ده‌بێت له‌ ژینگه‌یه‌كی زۆر سیاسیدا كاربكه‌ن كه‌ تیایدا میدیا له‌سه‌روو هه‌موو شتێكه‌وه‌ وه‌كو ئامرازه‌ سیاسییه‌كان لێیده‌ڕوانرێت”.

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی عێراقه‌وه‌ ڕونیكردووه‌ته‌وه‌ “عێراق یه‌كێكه‌ له‌ مه‌ترسیدارترین وڵاته‌كان بۆ رۆژنامه‌نووسان، كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی لایه‌نگری میلیشیاكانی سه‌ر به‌حكومه‌ت و گروپه‌ چه‌كدارییه‌ نه‌یاره‌كانه‌وه‌ به‌ ئامانج ده‌كرێن له‌وانه‌ش  داعش”.

رێكخراوی په‌یامنێرانی بێسنوور ئاشكراشیكردووه‌ “بكوژانی رۆژنامه‌نووسان به‌بێ سزا ده‌ربازده‌بن و ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ئه‌نجامبدرێن ئه‌وا هیچ ئه‌نجامێكی نابێت”.

رێكخراوه‌كه‌ كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ شاری پاریسی فه‌ڕه‌نسایه‌ له‌ ڕاپۆرته‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه‌ ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ریی له‌ دوو له‌سه‌ر سێی‌ وڵاتانی  جیهاندا به‌ره‌و خراپی ڕۆیشتووه‌.

به‌گوێره‌ی ریزبه‌ندی ئه‌مساڵ وڵاتانی نه‌رویج، سوید، فینله‌ندا، دانیمارك، هۆڵه‌ندا و كۆستاریكا له‌  پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه‌ ئازادیی رۆژنامه‌گه‌رییان تێدایه‌ و وڵاتانی ئێران و سعودیه‌ و چین و میسر و سوریا و یه‌مه‌ن و لیبیا و سودان و عیراق و ئۆزبه‌كستان و ئازه‌ربایجان و توركمانستان له‌خواره‌وه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه‌ن و “زۆر مه‌ترسیدارن و ئازادی  رۆژنامه‌گه‌رییان تێدا نییه‌”.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here