پووتین: پڕۆژەکانمان لە هەرێمی کوردستان ئەنجامی باشیان دەبێت

0
84

ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆکی رووسیا
ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆکی رووسیا

رووداو-مۆسکۆ

لە16مین کۆبوونەوەی ساڵانەیدا و لە گوتارێکدا بۆ گەلی رووسیا ، ڤلادیمیر پووتین رایگەیاند ، رووسیا پلانەکانی خۆی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە شەرعی دەبینێت و لەدژی بەغدا نییە.

ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆکی رووسیا کە بەشێوەی راستەوخۆ و لە میدیاوە لەگەڵ گەلی رووسیا قسەی دەکرد لەبەشێکی قسەکانیدا باسی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کوردستان کرد و رایگەیاند: “پەیوەندییەکی مێژوویی و باشمان لەگەڵ گەلی کورد دا هەیە ، هونەری کوردی بەرز دەنرخێنین و لە جێبەجێکردنی مافە رەواکانیاندا ئێمە تێدەگەین و دەزانین چی لە عێراقدا روودەدات. ئەو بڕیارانە دەبینین ئەوانەی لە ئەنجامی ریفراندۆم دراون. ئێستا دەبینین بەڕێوەبەرانی کوردستان چۆن بە هەستیاری کێشەکان چارەسەر دەکەن ، ئەویش لەچوارچیوەی یەکپارچەیی خاکی عێراقدا”.

پووتین گوتیشی: “پەیوەندیمان لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بەغداش هەیە ، پلانمانوایە کەوا عێراق و لەنێویدا کوردستانی عیراق بەشێوەیەک رەوا و بەرهەمدار دەبینین. بە پلانەکانمان نامانەوێت دەستوەردەینە کێشەکانی ناوخۆی عێراقەوە. بە پێچەوانەوە دەمانەوێت پلانەکانی خۆمان هەم لەگەڵ عێراق و لەنێویشیاندا لەگەڵ کوردستانی عێراق بەردەوامی پێ بدەین ، کە بەڕاستی ئەو پڕۆژانە پڕۆژەی زۆرباش و بەرهەمدارن. زۆر بەڵێنیان پێمانداوە ، هیوادارین ئەو بەڵێنانە جێبەجێ بکرێن.” 

function InitiateAsyncRequestComments(arguments) { closeLoginInColorbox(); //$(‘.bodyFade’).fadeToggle(); var ajaxPanel = $find(‘ctl00_phTwoColumns_phMain_ControlComments1_PanelComments’); ajaxPanel.ajaxRequest(arguments); } $(document).ready(function () { })

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here