[ad_1]

خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی رێكاری له‌سلێمانی رایگه‌یاند، له‌هه‌ر شوێن و دوكانێكدا ته‌قه‌مه‌نی و یارییه ئاگرینه‌كان بفرۆشرێت خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ستگیر ده‌كرێت و رووبه‌رووی یاسای ده‌كه‌نه‌وه.
رائید ئیبراهیم تۆفیق ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند “بۆده‌ربڕینی خۆشحاڵیان لهبۆنهكاندا مێرد مناڵان بڕێكی زۆر ته‌قه‌مه‌نی و یارییه ئاگرینه‌كان به‌كارده‌هێنن كه ئه‌مه‌ش هاوڵاتیانی بێزاركردووه هه‌روه‌ها مه‌ترسی ته‌ندروستی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه، له ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنیان به‌یاریه ئاگرینه‌كان ساڵانه هاوڵاتییه‌كی زۆر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرێت”.
وتیشی “سكاڵایه‌كی زۆری هاوڵاتیانمان به‌ده‌ستگه‌یشتووه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی یارییه ئاگرینه‌كان، له‌لایه‌ن به‌شه‌كه‌مانه‌وه بڕێكی زۆر ته‌قه‌مه‌نی و یاریه ئاگرینه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردنی”.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی رێكاری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ته‌قه‌مه‌نی و یارییه ئاگرینه‌كان له‌هه‌ر شوێن و دوكانێكدا هه‌بێت یان بفرۆشرێت ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گین و خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌رووی سزای یاسای ده‌كه‌نه‌وه.
ده‌رباره‌ی هاوكاریكردنی پۆلیسی ڕێكاری بۆ نه‌فرۆشتنی ته‌قه‌مه‌نی و یارییه ئاگرینه‌كان له دوكان و بازاره‌كان، گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتی “لیژنه هاوبه‌شه‌كان هاوكاری ته‌واوی كۆنترۆڵكردن و بنه‌بڕكردنی فرۆشتنی ته‌قه‌مه‌نی و یارییه ئاگرینهكانه بۆیه له‌هه‌ر دوكانێك ته‌قه‌مه‌نی و یارییه ئاگرینه‌كان بفرۆشرێت لیژنه هاوبه‌شه‌كانمان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرێت و پۆلیسی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه”.
[ad_2]
سه‌رچاوه