پۆلیسی‌ سلێمانی‌ چوار ھێلیکۆپتەری‌ وه‌رگرت 10 کاتژمێر پێش ئێستا

0
66

[ad_1]

خه‌ندان-

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، چوار ھێلیکۆپتەری‌ له‌ ئه‌ورووپاوه‌ پێگه‌یشت كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ له‌ كۆمپانیایه‌كی‌ ئه‌وروپی‌ كڕدراون.

جەلال شێخ کەریم، بریکاری‌ وەزیری‌ ناوخۆی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان لەکۆنگرەیەکی‌ رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو ھێلیکۆپتەرانە تایبەتن بەپۆلیس و پۆلیسی‌ هاتوچۆو پۆلیسی‌ بەرگری‌ شارستانی‌.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌روو، ” ھێلیکۆپتەره‌كان بەمەبەستی‌ گەیاندنی‌ فریاگوزاری‌ خێراتر بەهاوڵاتیان و ئاسانکردنی‌ کارەکانی‌ پۆلیس و بەهاناوەچونی‌ هاوڵاتیان لەڕووداوە کوتوپڕەکان كڕدراون”.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، ئەو ھێلیکۆپتەرانە ماوەی‌ دووساڵە لەکۆمپانیایەکی‌ ئەوروپی‌ کڕدراون، “بەڵام بەهۆی‌ ئەوەی‌ ژمارەیەک کارمەندمان سەرقاڵی‌ مەشقکردن بوون بۆیە گەیشتنیان بەسلێمانی‌ ئەوەندە دواکەوت”.

هه‌روه‌ها تاھیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی وتی‌، ئەو هێلیكۆپته‌رانه‌ بۆ گەیاندنی فریاگوزاری خێرایە بەھاوڵاتیان و بۆ ئاسانکردنی کارەکانی پۆلیسه‌.

هێلیكۆپته‌ره‌كان له‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانی‌

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here