پۆلیسی‌ هه‌ولێر: بكوژی‌ ژن و مێرده‌كه‌ دانینا به‌تاوانه‌كه‌یدا 1 .

0
89

[ad_1]

پۆلیسی‌ هه‌ولێر

خه‌ندان-

پۆلیسی‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ به‌تۆمه‌تی‌ كوشتنی‌ ژن و مێرده‌كه‌ ده‌ستگیركرابوو “دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌”.

ئه‌مڕۆ ته‌رمی‌ ژن و مێردێك لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی پیرزین دۆزرانه‌وه‌و ره‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ كران.

پۆلیسی‌ هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند “شەوی ڕابردوو کاتژمێر ٤:٣٠ ئاگادار کراونەته‌وە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە ناحیەی پیرزین، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو، دەرکەوت کەوا هاوڵاتی (س. ا. ع) هەڵساوە بە کوشتنی ژن و مێردێک بە ناوەکانی سەیدۆ محمد گوڵین تەمەن (24) ساڵ، ئەمەل جمیل نجمی تەمەن (21) ساڵ”.

پۆلیس ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ كه‌ دوای‌ ده‌ستگیركردنی‌، “تۆمه‌تباره‌كه‌ دانیناوه‌ بەتاوانەکەیدا” و  دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوە کراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێر به‌خه‌ندانی‌ راگه‌یاند “ته‌رمی‌ ژن و مێردێك به‌ كوژراوی‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌و پۆلیس كه‌سێكی‌ ده‌ستگیركردووه‌ به‌تۆمه‌تی‌ كوشتنی‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌”.

ژن و مێرده‌كه‌ خه‌ڵكی‌ ناحیه‌ی‌ راجۆ سه‌ر به‌ كانتۆنی‌ عه‌فرینن له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان.

 

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here