پۆلیسی‌ هه‌ولێر: كه‌سێك ده‌ستگیركرا 150هه‌زار دۆلار و ئۆتۆمبێلێكی‌ دزیوه‌ 9 کاتژمێر پێش ئێستا

0
66

[ad_1]

خه‌ندان-

پۆلیسی‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ دانیناوه‌ به‌دزینی‌ 150هه‌زار دۆلار و ئۆتۆمبێلێكی‌ فۆراد -دا.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، پۆلیس ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو تاوانی دزی ئەنجامدرا لە گوندی ئینگلیزی، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردەوە و توانی تۆمەتبار دەستگیر بکات.

ڕائید ئومێد عارەب، ئەفسەری نوسینگەی باکوور ڕایگەیاندووه‌، “لەلایەن هاوڵاتیەک ئاگادارکراینەوە کەوا کەسێک دزی لێکراوە، دەست بەجێ مەفرەزەکانمان گەیشتنە شوێنی تاوان، دەست بە لێکۆڵینەوە و بە دواداچونێکی ورد کرا توانرا ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و لە بۆسەیەکدا دەستگیری بکەین”.

تۆمەتباره‌كه‌ ناوی (ئـ. ن . ح) تەمەن ٣٧ ساڵ-ه‌و، دانیناوه‌ به‌وه‌دا کە لە گوندی ئینگلیزی هەستاوە بە دزینی بڕی 150,هه‌زار دۆلاری ئەمەریکی و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری فۆڕد.

پۆلیس هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمه‌تباره‌كه‌ ڕێکخراوه‌و  دادوەر  بڕیاریداوه‌ بە بەندکردنی تۆمەتبار بەپێی ماددە ٤٤٦لەیاسای سزادان ی‌ عێراقی‌.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here