پۆلیسی هەولێر: باوك و کوڕێک کوژران

0
14

رووداو – هەولێر 

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، لە گەڕەکی مامزاوای هەولێر باوک و کوڕێک کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 12-1-2019 شەڕ لەنێوان دوو دراوسێ لە گەڕەکی مامزاوەی هەولێر روویدا، بەهۆیەوە کوڕ و باوکێک کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون”.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت: “لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بە دروستی هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە”.
شایەتحاڵێکی رووداوەکە، کە هاوکات دراوسێیانە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “رووداوەکە کاژێر 7:30 خولەک بۆ 8:00ـی ئێوارە روویداوە، ئەوانەیشی کوژراون باوک و کوڕن و پێشتر لەسەر کڕین و فرۆشتنی کۆتر لەگەڵ دراوسێکەیان شەڕ لەنێوانیاندا دروست ببوو”.
دەشڵێت: “جگە لە کوژرانی ئەو دوو کەسە، سێ کەسی دیکەش بریندارن کە دوو لەوانە هی ماڵی کوژراوەکەن و ئەوەی دیکەش هی ماڵی بکوژەکەیە”.
ئەو شایەتحاڵە ئەوەشی باسکرد، کە ”مانگێک پێش ئێستا شەڕ لەنێوان هەردوو دراوسێ روویداوە و چەند کەسێکی دیکە لەنێوانیاندا برینداربوون”.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، تیمەکانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە و دواتر چۆنییەتی رووداوەکە و وردەکارییەکان بڵاودەکەینەوە.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here