پۆلیسی هەڵەبجە: ژنێک خۆی سوتاند 1 .

0
31

خەندان-

 
پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، کاتژمێر 1:30 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێک خۆی سوتاند و بەهۆی زۆری رێژەی سوتاوییەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە، بە خەندان-ی راگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی دەروازەی شار لە هەڵەبجە ژنێک خۆی سوتاند، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بە هۆی زۆری رێژەی سوتاوییەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

ژنەکە خێزاندارە و تەمەنی 31 ساڵە خاوەنی دو منداڵە.

وتیشی، تا ئێستا هۆکاری خۆسوتاندنەکەی نازانرێت و پەڕوای لێكۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە روداوەکە دەستپێکردوە.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here