پۆلیسی هەڵەبجە: ژنێک خۆی سووتاند

0
39

پۆلیسی هەڵەبجە: خێزاندار بووە و خاوەنی دوو منداڵە
پۆلیسی هەڵەبجە: خێزاندار بووە و خاوەنی دوو منداڵە

رووداو – هەولێر 

ژنێک لە پارێزگای هەڵەبجە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. پۆلیسی هەڵەبجەش دەڵێت ”بەهۆی زۆری رێژەی سووتانەوە گیانی لەدەستداوە”.

رائید بەرزان عوسمان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: “ئەمڕۆ کاتژمێر 1:30ی دوای نیوەڕۆ لە گەڕەکی دەروازەی شاری هەڵەبجە، ژنێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، کە خێزاندار بوو و خاوەنی دوو منداڵ بوو”.
رائید بەرزان عوسمان گوتی:” ئافرەتەکە تەمەنی 31ساڵ بوو و لە ماڵی خۆیان خۆی سووتاند، دوای گەیاندنی بە نەخوشخانە بەهۆی زۆری رێژەی سووتانەکەوە گیانی لەدەستدا.”
لەبارەی هۆکاری سووتانەکە، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە گوتی:” دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.”
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان، ساڵی رابردوو 110 ژن لە هەرێمی کوردستان خۆیان سووتاندووە.
پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here