پۆلیسی گەرمیان: شۆفێرێك بەهەڵە منداڵێكی خۆی دەكات بەژێرەوەو گیانی لەدەستداوە 1 .

0
54

[ad_1]

خەندان- هەڤاڵ محەمەد

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شۆفێری بارهەڵگرێك بەهەڵە منداڵێكی خۆی كردووەو بەژێرەوەو بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

رووداوەكە كاتژمێر 5:00 ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بووە لەگوندی شێرەوەنی سەربەناحیەی قۆرەتوو.

رائید عەلی قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بەخەندان-ی راگەیاند، شۆفێری بارهەڵگرێك لەجۆری فلات بەهەڵە منداڵێكی خۆی كردووە بەژێرەوەو بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، منداڵەكە تەمەنی سێ ساڵانەو دەستبەجێ لەشوێنی رووداوەكە گیانی لەدەستداوە.
وتەبێژی پۆلیسی وتیشی، “تەرمی منداڵەكە رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوەو باوكەكەش بەكەفالەت ئازادكراوە، دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ رووداوەكە كراوەتەوە”.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here