پۆلیس زانیاری زیاتر لەبارەی كوژرانی ژن و مێردەكەی هەولێر بڵاودەكاتەوە

0
464

 سەیدۆ محەممەد گوڵین، تەمەن 24 ساڵ، ئەمەل جەمیل نەجمی تەمەن 21 ساڵ
سەیدۆ محەممەد گوڵین، تەمەن 24 ساڵ، ئەمەل جەمیل نەجمی تەمەن 21 ساڵ

رووداو- هەولێر

رۆژی پێنجشەممە 27-4-2017 پۆلیسی هەولێر لە راگەیێندراوێكدا زانیاری لەبارەی كوژرانی ژن و مێردەكەی خەڵكی رۆژئاوای كوردستان بڵاوكردەوە و رایگەیاند: “تۆمەتبارەكە دانی بە تاوانەكەی ناوە”.

بەپێی قسەی پۆلیسی هەولێر كاژێر4:30ی خولەكی بەیانی ئەمڕۆ پۆلیس ئاگاداركراوەتەوە بە بەبوونی رووداوێكی كوشتن لە ناحیەی پیرزین و پۆلیس گەیشتووتە شوێنی رووداوە.

پۆلیسی هەولێر دەڵێ: “دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە، دەركەوت هاووڵاتی (س. ا. ع ) هەڵساوە بە كوشتنی ژن و مێردێك بە ناوەكانی (سەیدۆ محەممەد گوڵین) تەمەن 24 ساڵ، (ئەمەل جەمیل نەجمی) تەمەن 21 ساڵ، پۆلیس هەڵسا بە دەستگیركردنی تاوانبار و دواتر تاوانبارەکە دانینا بەتاوانەكەی، دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ ئەم رووداوە كرایەوە”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-4-2017 رووداو لە زاری نەقیب هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر كوژرانی ژن و مێردێكی خەڵکی رۆژئاوای كوردستانی لە كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی زێڕین لە هەولێر بڵاوكردەوە كە نزیكەی 6 مانگە هاوسەرگیریان ئەنجامداوە.

بە پێی زانیارییەكانی رووداو تۆمەتبارە سەرەكییەكە دراوسێی ئەو ژن و مێردەیە، دوای چەند كاژێرێك لە رووداوەكە لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارەكەی بۆ رووداو ئاشكرا كرد.

 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here