پۆمپیۆ: وەڵامێکی راستەوخۆی رژێمی نایاسایی ئێرانمان دایەوە

0
297

پۆمپیۆ : ئەم ناساندە وەڵامێکی راستەوخۆیە بۆ ئەو رژێمە نایاساییە و نابێت کەس پێی تووشی سەرسوڕمان ببێت

رووداو – واشنتن

بۆیەکەمجارە لە مێژووی ئەمریکا، ئیدارەیەکی ئەو وڵاتە سوپای نیشتمانیی وڵاتێک بە فەرمی بخاتە نێو لیستی رێکخراوە تیرۆرستییەکانەوە، پۆمپیۆش دەڵێ ئەمە وەڵامێکی راستەوخۆی رژێمی نایاسایی ئێرانە.

دۆناڵد ترەمپ رۆژی دووشەممە (8-4-2019) لە راگەیێندراوێکیدا رایگەیاند، ئیدارەکەی بە فەرمی سوپای پاسدارانی ئێران لەنێویاندا، سوپای قودس دەخاتە نێو لیستی تیرۆرستانەوە.

ترەمپ لە راگەیێندراوەکەیدا نووسیویەتی “ئەمڕۆ، بە فەرمی پلانی ئیدارەکەم بۆ ناساندنی سوپاسی پاسداران لە نێویاندا سوپاسی قودس وەک رێکخراوێکی تیرۆرستی بیانی رادەگەیێنم، ئەمەش لەژێر بەندی 219ـی یاسای نیشتمانی و کۆچبەری. ئەم هەنگاوە بێوێنەیە لەلایەن وەزارەتی دەرەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، ئەمەش ئەوە دەخاتە روو: ئێران بەتەنیا تاکە دەوڵەتی پشتیوان لە تیرۆر نییە، بەڵکو سوپای پاسدارانیش چالاکانە بەشدارە لە پشتیوانیکردنی دارایی و بەرەوپێشبردنی تیرۆریزم وەکو ئامرازێکی دەوڵەتداری”.

دوای بڵاوبوونەوەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا بڕیارەکەی خوێندەوە. پۆمپیۆ رایگەیاند، نابێت ئەم بڕیارەی ئەمریکا کەس تووشی سەرسوڕمان بکات.

پۆمپیۆ دەڵێ “ئەمە ئامرازێکی دیکە بە ئەمریکا دەدات کە رووبەڕووی پشتیوانیی ئێران لە تیرۆر ببێتەوە، ئەم ناساندە وەڵامێکی راستەوخۆیە بۆ ئەو رژێمە نایاساییە و نابێت کەس پێی تووشی سەرسوڕمان ببێت، ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر ئیدارەی ترەمپ 970 کەسایەتی و کیانی سزاداون. بۆ نزیکەی 40 ساڵە سوپای پاسدارانی ئێران چالاکانە بەشدارە لە چالاکی تیرۆرستی، هەروەها گرووپی دیکەی تیرۆرستی دروستکردووە و  پشتیوانی و ئاراستەی کردوون”.

ئەمریکا لەبارەی سوپای پاسدارانی ئێران بڕیاری خۆی دا، چاوەڕێ دەکرێت ئەم ناساندنەی سوپای پاسداران لەلایەن ئەمریکاوە وەکو گرووپێکی تیرۆریستیی بیانی، ئەنجام و لێکەوتەی فراوان بە دوای خۆیدا بهێنێت و، کاریگەریی لە سەر ستاف و سەربازانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکانی دیکە هەبێت.

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here