پۆگبا گاڵته‌ به‌ مۆرینیۆ ده‌كات

0
22

پۆل پۆگبا
پۆل پۆگبا

رووداو ـ هه‌ولێر

پۆل پۆگبا، ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی، بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی له‌ تۆتێنهام به‌ ده‌رفه‌ت زانی بۆ ئه‌وه‌ی گاڵته‌ به‌ راهێنه‌ری پێشووی، خۆزێ مۆرینیۆ بكات و گوتی “وابزانم من ئێستا وه‌ك لامپاردم”.

دوای ئه‌و یارییه‌ به‌هێزه‌ی له‌ گه‌ڕی 22ی پرێمه‌رلیگ له‌نێوان تۆتێنهام و مانچێسته‌ر یونایتد ئه‌نجامدراو پۆگبا سه‌ركردایه‌تی شه‌یتانه‌ سووره‌كانی كرد بۆ بردنه‌وه‌ له‌ تۆتێنهام به‌ تاكه‌ گۆڵی راشفۆرد، پۆگبا گاڵته‌ی به‌ مۆینیۆ كرد و گۆتی “ئێستا من چێژ له‌ یاریكردن وه‌رده‌گرم، چونكه‌ له‌و شوێنه‌ یاری ده‌كه‌م كه‌ حه‌زم لێییه‌ نه‌ك به‌رگریكردنێكی زیاده‌”.

پۆگبا دواتر وه‌ك گاڵته‌كردن به‌ مۆرینیۆ، گوتی “وابزانم ئێستا من وه‌ك لامپاردم لێهاتووه‌”.

پێشتر كه‌ مۆرینیۆ راهێنه‌ری پۆگبا بوو، جارێكیان بووبووه‌ ده‌مه‌قاڵێیان، مۆرینیۆ پێیگوتبوو “پێویسته‌ تۆ وه‌ك لامپارد بی”. پۆگباش له‌ وه‌ڵامدا پێیگوتبوو “بۆ لامپارد جامی جیهانی بردووه‌ته‌وه‌؟!”.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here