پیشەی دروستکردنی بەلەمی دار لە ئیتاڵیا بەرەو لەنێوچوون دەچێت

0
86

تێچوونی درووستکردنی بەلەمی دار زیاترە لە یەخت و بەلەمی ئاسن

رووداو- رۆما

بە پیشکەوتنی تەکنۆلۆجی و دروستکردنی یەخت و بەلەمی مۆدێڕن لە ئیتاڵیا ، پیشەی دروستکردنی بەلەمی دار بەرەو لە ناوچوون دەچێت.

لە دوورگەی لازیۆ خێزانێک کە نزیکەی دوو سەدەیە پیشەیان دروستکردنی بەلەم بووە، ئێستا لەو بنەماڵەیە تەنیا کەسێک ماوە کە دەتوانێت بەلەمی دار دروست بکات، بەڕێوەبەرایەتی کولتووری دوورگەی لازیۆ ئامادەیی خۆی پێشانداوە بۆ ئەوەی یارمەتی دروستکردنی بەلەمی دار بدات. 

لە دوورگەی لازیۆ لە ئیتاڵیا، ژمارەیەکی زۆر لە یەختی مۆدێڕن وەستێندراون، بەڵام هێشتا خەڵکێک ماون کە دەستبەرداری بەلەمی لە دار دروستکراویش نابن.

خێزانی ساندرۆ ماوەی دوو سەدەیە خەریکی دروستکردنی بەلەمن و نەوە لە دوای نەوە پیشەکەیان فێری کوڕەکانیان کردووە.

ساندرۆ گولیناری، دروستکەری بەلەم دەڵێت: “لە راستیدا دروستکردنی بەلەم لەلایەن بنەماڵەکەمانەوە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 19، بەڵام بەداخەوە ئەو پیشەیە لەگەڵ تەمەنی کورەکەم کۆتایی دێت چونکە نەوەم نابێت”. 

لە ساڵانی نێوان 1960 بۆ کۆتایی هەشتاکان زیاتر لە 100 بەلەمی قەبارە مامناوەندی دار، لە لازیۆ دروستکراون، بەڵام ئەمساڵ تەنها یەک بەلەم دروستکراوە. 

بەشی کولتووری ئەو ناوچەیەش بۆ پشتیوانیکردن لە بەردەوامیدان بە دروستکردنی بەلەمی دار، ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاریکردن و ناساندنی ئەو بەلەمە دەردەبڕن. 

 فێرناندۆ فۆرنارۆ، سەرۆکی رێکخراوی کولتووی ئیبیس ئۆنلوس دەڵێت: “ئێمە وەک لایەنێکی کولتووری پشتیوانی لە  ئەزموونی ئەو کەسانە دەکەین کە کار لەسەر دروستکردنی بەلەمی دار دەکەن، ئەو کارە زیندووکردنەوە و بەردەوامیدانە بە کولتووری بەلەمی دار و دەریا”. 

ئێستا کۆمپانیاکان یەخت و بەلەمی مۆدێڕن دروستدەکەن، بەڵام بۆ خاوەنی ئەو کۆمپانیایەی کە تێچووی دروستکردنی بەلەمە دارەکە دەدات، خۆشەویستییان بووە بۆ بەلەمی دار نەوەک دەستکەوتی ئابووریی.

کارلۆ ئەلێگرێتی، خاوەنی کۆمپانیای دروستکردنی یەخت دەڵێت: “بەلەمی کۆن یان کلاسیک، رەنگە دانیشتن تێدا زۆر خۆش نەبێت، چونە کەمێک بچووکە، بەڵام چێژی تایبەت بەخۆی هەیە لە دەریادا، ئەو بەلەمە جیاوازە، پێشتر پشتگوێ خرابوو، ئێمەش خۆشماندەوسیت و وەکو ئەوەی بەلەمەکە مرۆڤ بێت”. 

تێچووی دروستکردنی بەلەمی دار، زۆر زیاترە لەو بەلەمانەی کە لە پلاستیک و ئاسن دروستدەکرێن، بەڵام بەردەوامی دان بە بەلەمی دار بۆ خاوەنەکەی وەک خۆی دەڵێت خۆشەویستییە بۆ ئەو جۆرە بەلەمە. 

function InitiateAsyncRequestComments(arguments) { closeLoginInColorbox(); //$(‘.bodyFade’).fadeToggle(); var ajaxPanel = $find(‘ctl00_phTwoColumns_phMain_ControlComments1_PanelComments’); ajaxPanel.ajaxRequest(arguments); } $(document).ready(function () { })

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here