پێرێز گرێبەستێکی گەورە بۆ ریال مەدرید ئەنجامدەدات

0
34

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید، گواستنەوە
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید، گواستنەوە

رووداو – هەولێر

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی یانەی یوڤێنتوس بەرامبەر 120 ملیۆن یۆرۆ دەستپێکردووە و چەند هەنگاوێکی کەمی ماوە بۆ بەدەستهێنانی یاریزانەکە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی رایگەیاندووە، پاولۆ دیبالا، ئەستێرەی گەنجی یانەی یوڤێنتوس لە یانەکە هەست بە نیگەرانی دەکات و ئاستیشی دابەزیووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، دیبالا لە یارییکردن بۆ چەند خولەکێک لە یانەکەیدا رازی نییە، بەهۆی ئەوەی کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ یانەکە ئاستێکی بەرز پێشکەشدەکات و بە تۆمارکردنی 18 گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵکارانی سێریا ئەیە.

دەیلی مەیل ئەوەشی راگەیاندووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید بە تواناکانی دیبالا سەرسامە و بەنیازە هاوینی داهاتوو بەرامبەر 120 ملیۆن یۆرۆ یاریزانەکە بباتە ریزەکانی.

دیبالا لەم وەرزەدا لە یانەکەیدا بەشێوەی سەرەکی پشتی پێنابەسترێت، بەم هۆیەشەوە ئەگەری هەیە لە یانەکەی بڕوات.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here