پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى تووشى شكست هات

0
317

گازى باکور،فۆتۆ: یوسف كه‌ركووكى
گازى باکور،فۆتۆ: یوسف كه‌ركووكى

رووداو -سلێمانى 

لە قۆناخى یەکەمى پاڵاوتنەکانى گەیشتن بە خولى بژاردەى عێراق، پێشمەرگەى سلێمانى لە یاریگەى خۆى رووبەڕووى گازى باکور بووەوە. 

تایمى یەکەم گازى باکور لە دواساتەکاندا گۆڵى پێشکەوتنى تۆمار کرد، ئەمەیش یاریزانەکانى پێشمەرگەى بێزار کرد، بەجۆرێک بە توندى رەخنەیان لە بڕیارى ناوبژیوان گرت، هەر ئەمەیش کاریگەریى لەسەر بارى دەروونى یاریزانەکان دروست کرد، هەربۆیە گازى باکور لە تایمى دووەم بۆ جارى دووەم تۆڕى گۆڵى پێشمەرگەى هەژارد.

ئەنجامى یارییەکە بڕستى لە ئەرسەلان جەلال بڕیو و بەردەوام بە دەنگى بەرز رێنمایى یاریزانەکانى دەکرد تا تووشى شکست نەبن، ئەمەیش کاریگەریى هەبوو، پێشمەرگە گۆڵى یەکەمى تۆمار کرد و جیاوازییەکەى بۆ ٢بە١ کەمکردەوە، بەڵام ئەنجامەکە بەمشێوەیە مایەوە و گازى باکور یەکەم سەرکەوتنى دەستەبەر کرد.

یانەى گازى باکور یەکێک بوو لە یانە بەشدارەکانى وەرزى رابردووى خولى کوردستان و ١٢ یاریى ئەنجامدا، هەرچى پێشمەرگە ئەمساڵ بیست یاریى دۆستانەى ئەنجامداوە و ماوەیەکى زۆرە لە چاوەڕوانى دەستپێکردنى خولى پلە یەکى کوردستانە.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here