پێشکەشکردنی یاری؛ دێربی میلانۆ لە پێناو چامپیۆنزلیگ

0
7

دێربی میلانۆ

رووداو – هەولێر

یاریی دێربی میلانۆ، دێربی تووڕەیی و دێلا مادۆنیا لەنێوان هەردوو یانە هاوشارییەکەی میلانۆ، ئەیسی میلان و ئینتەرمیلان چاوەکان بۆ دێربییەکی دیکە دەبەنەوە سەر یاریگەی سانسیرۆ.

ئەمشەو کاژێر 22:30 هەردوو یانە لە دێربییەکدا کە لەپێناو مسۆگەرکردنی پلەیەکی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوویە رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

هەردوو یانە بە دوو بارودۆخی جیاوازدا تێدەپەڕن، ئەیسی میلان لە باشترین کاتەکانیدایە ئینتەریش بە بارودۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت، بەتایبەتیش کێشەکانی ماورۆ ئیکاردی لەگەڵ یانەکە بەردەوامن و ئەمشەویش بەشداری لە یارییەکەدا ناکات.

میلان و ئینتەر مێژووییەکی دوور و درێژیان بەرامبەر یەکدی هەیە، 169 یارییان بەرامبەر یەکدی ئەنجامداوە، میلان 51 یاریی بردووەتەوە، ئینتەر 63 بردنەوەی هەیە و 55 یارییش بەیەکسانبوون کۆتاییهاتووە.

ئەیسی میلان لە رووبەڕوونووەی نێوانیاندا 217 گۆڵی کردووە و نیرازۆریش 233 گۆڵی لە تۆڕی لۆمباردییەکان کردووە.

میلان 10 یارییە نەدۆڕاوە و ئەمشەو بە پشت بەستن بە هاندەرانی دەیەوێت تیپە هاوشارییەکەشی لە زەوی بدات و جێگەی خۆی لە پلەی سێیەمی ریزبەند بەتەواوی جێگیر بکات و زیاتر لە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو نزیکببێتەوە، ئینتەرمیلانیش چاوی لەوەیە بردنەوەی ئەم یارییە بکاتە دەستپێکی چارەسەری کێشەکانی و پلەی سێیەم لە رۆسۆنێری وەربگرێتەوە.

رکابەرییەکی لە مێژینە و مێژوویی، لەنێوان دوو یانەی یەک شار و لەپێناو یەک ئامانج، کە گەیشتە بە چامپیۆنزلیگ و پلەی سێیەمی ریزبەند، کامیان سەرکەوتوو دەبن، کامیان سێ خاڵ دەبەنەوە، میلان یان ئینتەر، سانسیرۆ ئەمشەو بە وەڵام دێت.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here