پێش رووبەڕووبوونەوەی ریال گورزێکی گەورە بەر یوڤێ کەوت

0
198

یوڤێنتوس
یوڤێنتوس

رووداو – هەولێر

یانەی یوڤێنتوس مەترسی لەدەستدانی سامی خدێرا، ئەستێرەی هێلی ناوەڕاستی یانەکەی بۆ یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای لەسەرە دوای ئەوەی بەشدارینەکردنی ئەو یاریزانە لە یاری کۆتایی جامی ئیتالیا یەکلایی بوویەوە کە بەرامبەر لازیۆ یاریدەکەن.

تۆڕی هەواڵی فوتبۆڵ ئیتالیا رایگەیاندووە، خدێرا بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مۆناکۆ تووشیهات لە یاری بەرامبەر لازیۆ لە یاری کۆتایی جامی ئیتالیا یاری ناکات کە چوارشەممەی داهاتوو ئەنجامدەدرێت.

خدێرا دوای 10 خولەک یاریکردن لە ماسۆلکەکانی قاچی چەپیدا تووشی پێکانهات و بەو هۆیەشەوە لە یاریگە چووە دەرەوە و تاوەکو ئێستاش کاتی گەڕانەوەی ئەو یاریزانە دیارنییە.

هەر بەپێی سەرچاوەکە بەشداریکردنی یاریزانە ئەڵمانییەکە لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کە رۆژی 3-6-2017 لە کاردیف دەکرێت جێگەی پرسیارە، لەکاتێکدا لە یارییە گرنگەکەی ئەمشەویش بەرامبەر رۆما یوڤێ لەو تواناکانی ئەو یاریزانە بێبەش دەبێت.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here