پێکانی بەیڵ و سەرکەوتنی نیوکاسل گەرمترین بابەتی رۆژنامەکانن

0
137

رووداوی وەرزشی

رووداو – هەولێر

ئەمڕۆ ژمارەیەکی نوێی هەفتەنامەی رووداوی وەرزشی کەوتە بەر دیدی خوێنەران، چەندین بابەت و راپۆرتی سەرنجڕاکێشی وەرزشی لە خۆی دەگرێت، لەلاپەرەی یەکەمدا نووسراوە کوردی باڤاری کە مەبەست لێی هەواڵێکە کە باسی کارلۆ ئەنچیلۆتی دەکات کە گوتوویەتی یانەکەی تەنیا مەسعود ئۆزێل، یاریزانەی بەڕەچەلەک کوردی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشنی کەمە.

رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی بەریتانی گرنگییەکی زۆری بە سەرکەوتنی نیوکاسل بۆ پرێمەرلیگ داوە و نووسیوویەتی رووباری رەین بەنێو نیوکاسلدا تێدەپەڕێت و بۆ ئاهەنگ ئامادەیە.

رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی باسی پێکانەکەی گاریس بەیڵ، یاریزانی یانەی ریال مەدریدی کردووە و نووسیوویەتی بەیڵ ئەوە نەبوو کە زیدان چاوەڕێی دەکرد، لە رۆژنامەی لاگازێتا دێللۆ سپۆرتی ئیتالیش لە لاپەرەی یەکەمدا باسی جیانلۆیجی دونارۆما، گۆڵپارێزی یانەی میلان کردووە کە ئەو یانەیە نایەوێت دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here