پەرلەمانتارێکی کەرکووک: لاهوور جەنگی بەڵێنی داوە ڕێگە لە ڕاپەڕینی خەڵکی کەرکووک بگرێت

0
196

 

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پشکی پارێزگای کەرکووک ڕای دەگەیەنێت، بەڵێن لە لاھوور جەنگی و ھێزەکەی وەرگیراوە، ڕێگری لە ھەر ڕاپەڕین و جووڵەیەکی گەنجان و خەڵک بەرامبەر ھێزە عێراقییەکان لە کەرکووک بکەن، کاتژمێریش بۆ مانەوەیان لە کەرکووک دانراوە.

 

شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “چوونی هێزی دژە تیرۆری یەکێتی بۆ کەرکووک لە ئەنجامی مەترسییەکانی عێراق بووە کە لە یادی ڕاپەڕین و نەورۆزدا کورد ڕاپەڕینێکی دیکە لە کەرکووک بکات، بۆیە ئەوانیان ھێناوە”.

 

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هێزی دژە تیرۆری یەکێتی بە سەرۆکایەتیی لاهوور جەنگی، بەڵێنیان بە لایەنی عێراقی داوە کە “ڕێگری لە ھەر جووڵەیەکی جەماوەری بکەن، تا ھیچ سەرھەڵدانێک دروست نەبێ لەبەرامبەر ھێزە عێراقییەکاندا”.

 

پەرلەمانتارەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: “کەرکووکییەکان بەھاتنی ئەو ھێزە نیگەرانن، چونکە نەیاندەویست ئەوانەی ھۆکاری کەوتنی شارەکەیان بوون، جارێکی دیکە بیان بیننەوە، بەھاتنەوەیان بۆ کەرکووک، خەڵکی کەرکووکیان بریندار کردەوە، چونکە کەرکووکییەکان چاوەڕوانی سزادانی لاھوور جەنگی و گرووپەکەیان دەکرد”.

 

شاخەوان عەبدوڵا لە لێدوانەکەیدا بۆ (باسنیوز) ئاشکرای کرد کە لاهوور جەنگی و هێزەکەی سەر بە گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر ناتوانن لە کەرکووک بمێننەوە و ڕای گەیاند: “کاتژمێریان بۆ داناون”.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ دووشەممە 19/3/2018، لاهوور جەنگی و هێزێکی دژە تیرۆری یەکێتی، چوونە نێو کەرکووک و هەندێک نمایشیان لەنێو خەڵکی شارەکە ئەنجام دا، لە کاتێکدا سەرکردە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشتر ئەوەیان ڕاگەیاندووە، گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری نێو یەکێتی کە لاهوور جەنگی یەکێکە لە سەرانی گرووپەکە، کەرکووکیان ڕادەستی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق کردووە.

 

وێنە: هێزەکەی دژە تیرۆری یەکێتی لەناو کەرکووک..

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here