پەرلەمانی بەریتانیا پرۆژەی دووبارەکردنەوەی گشتپرسی لەبارەی برێکزیت رەتکردەوە

0
12

پڕۆژەکە بە 334 دەنگی نەخێر لە بەرامبەر 85 دەنگی بەڵێ رەتکرایەوە.

رووداو – لەندەن 

پەرلەمانی بەریتانیا پرۆژەی ئەنجامدانەوەی گشتپرسی لە سەر مانەوە یان دەرچوون لە یەکێتیی ئەوروپا رەتکردەوە. پڕۆژەکە بە 334 دەنگی نەخێر لە بەرامبەر 85 دەنگی بەڵێ رەتکرایەوە. 

پەرلەمان پێشتریش پرۆژەی رێککەوتنی برێکزیتی نێوان بەریتانیا و یەکێتیی ئەوروپای سەبارەت بە چۆنییەتی مامەڵەکردنیان لە دوای برێکزیت رەتکردبوویەوە، دواتر هەموارکراوی رێککەوتنەکەشی رەتکردەوە، ئێستاش پڕۆژەی دووبارەکردنەوەی گشتپرسییەکەی رەتکردەوە. 

پەرلەمانی بەریتانیا هەروەها پڕۆژەیەکی دیکەی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی کشانەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا بە 314 دەنگی نەخێر، لە بەرامبەر 312 دەنگی بەڵێ رەتکردەوە، دواتریش پەرلەمان پرۆژەی پارتی کاری بۆ مۆڵەتدانی زیاتر بە پەرلەمان لە رێگەی درێژکردنەوەی وادەی برێکزیت بە 318 دەنگی نەخێر لە بەرامبەر 302 دەنگی بەڵێ رەتکردەوە.

function InitiateAsyncRequestComments(arguments) { closeLoginInColorbox(); //$(‘.bodyFade’).fadeToggle(); var ajaxPanel = $find(‘ctl00_phTwoColumns_phMain_ControlComments1_PanelComments’); ajaxPanel.ajaxRequest(arguments); } $(document).ready(function () { })

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here