پەکەکە کوژرانى ٤ سەربازى سوپاى تورکیاى ڕاگەیاند 1 .

0
7

خەندان-

ناوەندى ڕاگەیاندن و چاپەمەنى هێزەکانى پاراستنى گەل باڵى سەربازى پەکەکە، کوژرانى چوار سەربازى سوپاى تورکیاى ڕاگەیاند.

لەو ڕاگەیەندراوەدا کە وێنەیەکى گەشتۆتە خەندان، ناوەندى ڕاگەیاندن و چاپەمەنى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) باڵى سەربازى پەکەکە، رایگەیاندووە، ڕۆژی 5/12/2018 كاتژمێر ٩:٢٠ له‌ ده‌ڤه‌ری سیده‌كانی باشووری كوردستان، دژی سوپای توركیا له‌سه‌ر گردی لێلیكان، هێزه‌كانمان چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا، له‌ ئه‌نجامدا سه‌نگه‌رێكی سوپاى تورکیا ڕووخێنرا و ٤ سه‌رباز كوژران.

ئەوەش خراوەتەروو کە هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ٣ى پاشنیوەڕۆ هێزەکانیان چالاکییەکى تریان ئەنجامداوە، تیایدا كوژراو و برینداری سوپاى تورکیا هەبووە، بەبێ ئەوەى ئاماژە بە زیانەکان بکات.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەخراوەتەروو کە رۆژى ٤ ى کانوونى یەکەم، كاتژمێر ١:٥٠ ى پاشنیوەڕۆ، فرۆکەکانى سوپاى تورکیا ده‌وروبه‌ری گوندی شێلازێی سه‌ر به‌ شاری زاخۆی باشووری كوردستانیان بۆردومانكردوەو زیان به‌ ده‌غڵ و ڕه‌زی گوندنشینان گه‌یشتووە.



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here