چالاکی و کەمپینی "هێلەگ زەردەکان" لە فەرەنسا بەردەوامە

0
18

هێلەگ زەردەکان: پێویستە داواکارییەکانمان بە هەند وەربگیرێت

رووداو-هەولێر

سەرەڕای ئەوەی هاوشێوەی هەفتەکانی رابردوو بە کۆمەڵ نەڕژاونەتە سەر شەقامەکان، بەڵام چالاکی و کەمپینی هێلەک زەردەکان لە فەرەنسا بەردەوامە و لە ناوچەیەکی باکووری پاریس خێوەتیان دژی سیاسەتەکانی حکومەت هەڵداوە.

هێلەک زەردەکان داوادەکەن داواکارییەکانیان بە هەند وەر بگیرێن و دەڵێن، تەنیا لە هەڵبژاردندا سیاسییەکان کاریان بە خەڵکە و دواتر پشتگوێیان دەخەن. 

داواکاری هێلەک زەردەکان، کە سەرەتا لە دژی گرانبوونی نرخی سووتەمەنی دەستیپێکرد، رووی لە زیادبوونە؛ ئەوان هەستدەکەن لەلایەن دەسەڵاتەوە پشتگوێخراون و گوێیان لێناگیرێت؛ دەیانەوێت لەم رێگەیەوە دەسەڵات ناچار بکەن گوێ لە داخوازییەکان بگرێت.

لە دوو مانگی رابردوو بەهۆی خۆپیشاندانی هێلەک زەردەکان 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 4 هەزار کەسیش برینداربوونە و زیانی زۆر بەر شارەکانی فەرەنسا کەوتووە.

function InitiateAsyncRequestComments(arguments) { closeLoginInColorbox(); //$(‘.bodyFade’).fadeToggle(); var ajaxPanel = $find(‘ctl00_phTwoColumns_phMain_ControlComments1_PanelComments’); ajaxPanel.ajaxRequest(arguments); } $(document).ready(function () { })

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here