چاوشئۆغڵو: ئەو چەکانەی بە یەپەگە دەدرێن، هەڕەشەن بۆ سەر تورکیا

0
304

مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا
مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا

رووداو- هەولێر

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی پڕچەککردنی یەپەگە لەلایەن ئەمریکاوە رایگەیاند، هەموو ئەو چەکانەی دەگەنە دەستی یەپەگە هەڕەشەن بۆ سەر تورکیا، چونکە دەگەنە دەستی پەکەکەش.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی لە مۆنتینیگرۆ لەبارەی بڕیارەکەی ترەمپ بۆ پڕچەککردنی یەپەگە، مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی “هیچ جیاوازییەک لە نێوان یەپەگە و پەکەکە نییە. تەنیا ناوەکانیان جیاوازن. هەموو ئەو چەکانەی دەگەنە دەستی ئەوانە، بۆ تورکیا هەڕەشەن. پێشتریش ئەو چەکانەی بە یەگەپە درابوون، ئێمە لەدەست پەکەکە گرتمانن و هەواڵەکەشمان بڵاوکردەوە”.

وەزیری دەرەوەی تورکیا راشیگەیاند، ئەمریکا بیروبۆچوونی ئەنقەرە لەبارەی ئەو پرسە “زۆر بە باشی” دەزانێت. گوتیشی “لەکاتی سەردانی سەرۆککۆمار ئەردۆغان بۆ واشنتن، لە دیداری ئەردۆغان و ترەمپ-دا تەواوی ئەم بابەتانە دەخرێنە بەر باس”.

چاوشئۆغڵو راشیگەیاند “رەققە شارێکە سەدا 99 و قسووری عەرەبی سوننەن. پێویستە پلانی باش بۆ سووریا و داهاتووی سووریا دابڕێژین. ئەگەر سەروەریی سووریا بپارێزین و گرنگی بە ئاسایشی سووریا بدەین ئەوا نابێت هەنگاوی هەڵە بنێین”.  

رۆژی سێشەممە 9-5-2017  پێنتاگۆن ئاماژەی بە بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کرد و ئاشکرایکرد، لەماوەی 30 رۆژدا ناردنی چەک بۆ یەپەگە جێبەجێدەکرێت.

داڕشتنەوە: حەکیم داود



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here