چاوەڕوانی ئەوە نەبوین پارتی رێگا لە شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بگرێت بۆ چوونە رۆژئاڤا

0
27

[ad_1]

شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ( KNK ) کە بە نیازی سەردانی رۆژئاڤای کوردستان بوونە لەسەر سنوور لە لایەن گوایە هێزەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان رێگایان لێگیراوە و رێگایان پێی نەدراوە بپەرنەوە بۆ رۆژئاوا. ئاخۆ چما کەسانێکی تر دەتوانن بە ئاسانی هات و چۆێ ئەمبەر و ئەوبەری سنوور بکەن لە کاتێکدا رێکخراوەیەک کە لەسەر ئاستێکی نێۆنەتەوەییدا ناسراوە رێگاێ پێی نادرێت؟

KNK logo

KNK logo

ریبوار رەشید هاووسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ” راستیەکەی وابوو لە ناوەندەوە بریارمان دا لەسەر ئاستێکی باڵا شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بچن بۆ رۆژئاوای کوردستان، بەڵام بەداخەوە پارتی دیمۆکراتی کوردستان رێگایان نەدا ، هەرچەند ئەوان وەڵامیان وابوو کە شاندێکی ئەوها دەتوانێت بچێت بۆ رۆژئاوای کوردستان بەڵام وەڵام دەدەنەوە ، وەڵامی نەخێریان نەدابوەوە، ئێمەش شاندێکمان نارد کە خۆم تێدا بەشدار بووم کە لە هەولێر بووین پارتی دیمۆکراتی کوردستان وەڵامیان نەداێنەوە، چەند جارێک پەیوەندیمان پێیەوە گرتن، هەر ئەمرۆ و سبەینیان دەکرد، بە هەر جۆر وەڵامیان نەداێنەوە، وەڵامیان بە نەخێر نەداێنەوە “.

کاک رێبوار دەڵێت ” بەرنامەکەی ئێمە ئەوە بوو کە بچین بۆ رۆژئاوای کوردستان چەند خاڵێک جێ بە جێ بکەین، یەکێک ئەوە بوو پاش ئەو ئاسانکارییەی کە بەرێوەبەرایەتی رۆژئاڤای کوردستان بۆ ئەنەکەسەی کردبوو کە رێگاێ دابوو دەفتەری سیاسی خۆیان لە رۆژئاوای کوردستان بکەنەوە، ئازادی سیاسیان هەبێ وە هەر وەها هەندێ زندانی ئەوانی ئازاد کردبوو، ئێمەش پێیمان وابوو لەگەڵ هەندێ لایەنی ئەنەکەسە و ئەنەکەسە خۆێ دانیشین وە هەوڵ بدەین ئەو کەم و کۆری و ئەو کێشە و گرفتانە تا ئێستاش ماوون چارەسەریان بکەین، چۆنکە هەندێ لایەنی ناو ئەنەکەسە خوازیاری ئەوەیان دەربڕیوە بۆ ئەوەی کە هەنگاوی زیاتر بنێن و هەندێکیشیان نە، وە خاڵێکی تر ئەوە بوو بچین لەگەڵ ئەو نەتەوانەی کە کورد نیین قسەیان لەگەڵ بکەین و دڵنیایان بکەینەوە کە ئازادی و سەربەخۆیی خەڵکی کوردستان بە هیچ شێوەیەک زیان بە ئاێیندە و پاشە رۆژی ئەوان ناگەینی و بەڵکو خەڵکی کوردستان بە پێچەوانەوە مافەکانی ئەوان دەپارێزێت، هەر وەها خاڵێکی تر ئەوە بوو پیرۆزبایی لە سەرکەوتنەکانی رۆژئاوای کوردستان بکەین بە تاێبەت لە باغۆز بە پشتگیری هێزەکانی هاووپەیمانی بە رێبەراتی وڵاتە یەکگرتووەکان “

کاک رێبوار دەشڵێت ” چاوەڕوانی ئەوە نەبوین هێزی سەربازی پارتی دێمۆکراتی کوردستان رێگامان لێبگرێ، دەبێ بە خەڵكی خۆیان بڵێن ئێمە دەمانتوانی بە قاچاغی برۆێن، بەڵام ئێمە رێزگرتن لە سەروەری باشوری کوردستان لە لاێ ئێمەوە گرنگە، وە بەداخەوە بە ناوی پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە رێگامان لێگیرا لەبەر ئەوەی ئەوان لەو ناوچانە بریار دەدەن، ئەگەر ئەو حکومەتە بەرپرسێکی هەبوایە بۆ (مۆڵەت) وەرگرتن، ئەو کات ئێمە وەکو کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داواێ مۆڵەتمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرد و ئەوانیش دەبوایە روونگردنەوەی خۆیان بدایە، بەڵام پارتی دیمۆکراتی کوردستان ئەو کارە دەکات وە پ.د.ک یش بۆچۆنێکی سەربەخۆێ هەیە بە شێوەیەک بیەوی وەڵامت دەداتەوە وە بیەوی (اصلا) وەڵامیشت ناداتەوە، من لەو بروایەدام رێگا نەدانەکە سیاسیە “.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here