چوارەمین ساڵڤەگەڕی دەستپێكردنی پەخشی رووداو

0
154

باڵەخانەی سەرەکی تۆڕی میدیایی رووداو لە هەولێر، وێنە؛ راوچی حەسەن
باڵەخانەی سەرەکی تۆڕی میدیایی رووداو لە هەولێر، وێنە؛ راوچی حەسەن

ئەمڕۆ كاژێر 6ی ئێوارەی 29/5/2017 ، تەلەڤزیۆن ، رادیۆ و دیجیتەڵمیدیای تۆڕی میدیایی رووداو ، كەوتنە چوارەمین ساڵی پەخش و بڵاوكردنەوەیانەوە . بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی سەركەوتنی گەورەترین و كاریگەرترین دەزگای میدیایی كوردی بە درێژایی مێژووی راگەیاندنی كوردی لە هەموو هاوكارانی تۆڕی میدیایی رووداو و هەموو گەلی كوردستان پیرۆز دەكەین . دووپاتیشیدەكەینەوە كە بناخەی راست و بەردەوامبوونی پشتیوانی خەڵك لە رووداو گرەنتی مانەوەی كاریگەری و هێڵی پیشەییانەی رووداوە .  

رووداو ، ئەمڕۆ بۆ هەموو كەس لە كوردستان و هەموو كوردێك لە جیهاندا ناوێكی ناسراوە . هەروەها بووەتە براندێكی ناسراوی كوردیش لە جیهاندا . هەموو ئەوانەی لە تۆڕی میدیایی رووداودا كاردەكەن ، شانازی بەوەوە دەكەن، كە بە كارێكی پیشەییانە و لێزانانەوە توانیویانە سیمبوولێكی جیهانی بۆ كورد لە بواری میدیاییدا دروستبكەن .

ساڵی رابردوو تۆڕی میدیایی رووداو ، بە رێككەوتن لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشیتد پرێس AP، وەك گەورەترین ئاژانسی دەنگوباسی جیهان ، توانی ببێتە سەرچاوەیەكی گرنگی هەواڵەكانی ناوچەكە بۆ هەموو جیهان ، هەروەها بەردەوامبوونی بەشدارییە كاراكەی لەگەڵ كۆمەڵەی ئەوروپی ئاڵۆگۆڕی هەواڵENEX دا، چالاكبوونەكەی لە ئاستی جیهانیدا زیاتر بردەپێشەوە .

كاریگەریی رووداو لە هەموو پارچەكانی كوردستان و ناوچەكەدا ، رۆژ بە رۆژ بەرپرسیارێتی فرانتركردنی كاركردن و رووماڵكردن دەخەنە سەر تۆڕی میدیایی رووداو . لەساڵی رابردووشدا رووداو پرسیارەكانی خەڵكی كوردستانی گەیاندووەتە كاربەدەستە گەورەكانی جیهان . لەهەمانكاتدا لە بەدواداچوونی خەم و گرفتەكانی دانیشتووانی كوردستان و ناوچەكەشدا رۆڵێكی گەورەی گێڕاوەو ، بەردەوامیش دەبێت .

ساڵی رابردوو هەڵگری خەمێكی گەورەش بوو بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، كە ئەویش شەهیدبوونی شیفا گەردی ، رۆژنامەڤانی لێزان و پێشكەشكاری لێهاتوو و بەڕێوەبەری بەشی ئاوتپووتی تۆڕی میدیایی رووداو بوو لە رۆژی 25/2/2017 لە شاری موسڵ . خەمی ئەو هاوكارە بوێرەمان ، خەمێكی قوڵی دیكەی خستە سەر خەمی دەستگیركردنی پەیامنێری رووداو لە قامشلۆ ، فەرهاد حەمۆ لە 15/12/2014 لەلایەن چەكدارانی داعشەوە ، كە تائێستاش هیچ سەبارەت چارەنووسی نازانین .

تۆڕی میدیایی رووداو ، لە ماوەیەكی نزیكدا وەرزێكی نوێ دەستپێدەكات و ، وەك هەمیشە رووداو لە پێشخستنی كارەكەی بەردەوامدەبێت بۆ ئەوەی لە ئاست خۆشەویستی و متمانەی ملیۆنان بینەر و بیسەر و خوێنەرەكانیدا بێت .

تۆڕی میدیایی رووداو

29/5/2017

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here