چوار گۆڕستانی کۆن له‌ باڵه‌كایه‌تی دۆزراونەتە‌وه‌

0
456

شارەزایان دەڵێن، گۆڕەکان هی موسڵمان نین

رووداو – سۆران

چوار گۆڕستانی کۆن له‌ دۆڵی روست لە باڵه‌كایه‌تی دۆزراونەتە‌وه‌. گۆڕه‌كان به‌ شێوازی جیاجیا مردوویان تێدا بەخاکسپێردراوە، بەڵام شارەزایان دەڵێن، گۆڕەکان هی موسڵمان نین.

بارانبارین و داخورانی زه‌وی گۆڕەکانی ده‌رخستوون. ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ گۆڕه‌كانی لێ ده‌ركه‌وتوون، بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 20 ساڵ جو‌ی ئیسرائیلی تێدا نیشتەجێبووه‌.

حه‌كیم ئه‌باعوبه‌یده، هاونیشتمانی دەڵێت، داوایان له‌ حكومه‌ت كردووه‌ چاره‌یه‌كیان بۆ بدۆزێته‌وه و گوتی “شێوازی گۆڕه‌كان جیاجیان و هی سه‌رده‌می ئیسلام نین، چونكه‌ گۆڕه‌كان رووه‌و قیبله‌ نین و به‌شێك رووه‌و رۆژهه‌ڵات و به‌شێكیشیان رووه‌و رۆژئاوا بەخاکسپێردراون”‌.

گوندی روست، کە ئێستا بانگی ئیسلامی تێدا ده‌درێت، ساڵی 1930 جووی تێدا نیشته‌جێبووه‌،  ئێستاش ته‌واوی دانیشتووانه‌كه‌ی موسڵمانن. شوێنه‌واری دێرینی زۆر لەو گوندە هه‌ن. 

لە خوارووی به‌رزترین ناوچه‌ی باشووری كوردستان،‌ كه‌ لووتكه‌ چیای هه‌ڵگورده‌، دۆڵ و شیوی زۆر قوڵ هه‌ن، هه‌ركات بارانی به‌خوڕ ده‌بارێت، زیانی ماڵی به‌ر ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌وێت، ئه‌مساڵ جگه‌ له‌ زیانگه‌یاندن به‌ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان، چوار گۆڕستانی كۆنیشی ده‌رخستوون.

فەیسەڵ حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سمیلان بۆ رووداو گوتی “كاری له‌ پێشینه‌ی ئێمه‌ چاككردن و كاركردن ده‌بێت لەسه‌ر ئه‌و پرۆژانه‌ی كاری هاونیشتمانییانیان په‌كخستتووه‌، ئه‌و كات كار بۆ داپۆشین و پاراستنی ئه‌و گۆڕانه‌ش ده‌كه‌ین به‌ هه‌ماهه‌نگی لەگه‌ڵ شێوێنه‌وار و ئه‌وقاف”.

دۆڵی روست سه‌ر به‌ قه‌زای چۆمانه‌، به‌ دووری 160 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here