چیرۆکەکانی شەڕی داعش لە باشووری کەرکووک بڵاودەکرێنەوە

0
279

هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو، باسی نێوەڕۆکی کتێبەکە و مەراسیمەکە دەکات

رووداو – کەرکووک

لە بارەگای هێزەکانی 70 لە کەرکووک رێوڕەسیمێک بۆ بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکەکانی شەڕی داعش لە باشووری کەرکووک سازکرا.

هەردی محەممەد، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە کەرکووک رایگەیاند: رێوڕەسمەکە لە بارەگای هێزەکانی 70 بەسەرپەرشتی جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی هێزەکانی 70 و بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە فەرماندە باڵاکانی پێشمەرگە و بەرپرسانی سەربازی و ئەمنی بەڕێوەچوو.

لە رێوڕەسمەکەدا کتێبی قەڵغانی بەرگریی باشووری کەرکووک بڵاوکرایەوە. کتێبەکە زۆربەی ئەو چیرۆکانە لەخۆدەگرێت کە لە باشووری کەرکووک لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە شەڕی دژ بە داعش تۆمارکراون.

پەیامنێری رووداو لە کەرکووک ئاماژە بەوە دەدات، کتێبەکە لەلایەن فەرماندەیەکی پێشمەرگە بەناوی محەممەد قەیتولی ئامادەکراوە و خۆی لەنێو شەڕەکاندا بووە.

عەقید محەممەد قەیتولی، فەرماندەی فەوج لە لیوای 114 ی پێشمەرگە، باسی نێوەڕۆکی کتێبەکەی دەکات

 

 

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here